07/08/2024
95 جار خوێنراوەتەوە
لە عێراق سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید میقداد میری ڕایگەیاند کە لە سەرەتا ساڵی رابردووە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە.
عەمید میقداد میری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، سزای لەسێدارەدان بۆ ١٤٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەکراوە، ھەروەھا ٥٠٠ بازرگانی دیکەی ماددەی ھۆشبەر بە زیندانیکردنی ھەتا ھەتایی سزا دراون".
ڕاشیگەیاند کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا، ٩٦ کەس بە تۆمەتی سەختەکار و قاچاخچێتی دراو لە عێراق، دەستگیرکراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە