04/08/2024
467 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری هەولێر: بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكانمان داوە كە 138 پاڵاوگەن
پەیام ـ هەولێر
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر
رایدەگەیەنێت: هەروەها ئاشکراى کرد کە 138 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری هەولێر
هەیە و بەنایاسایی کاردەکەن، ئەوانە دادەخرێن، بۆ پاڵاوگە یاساییەکانیش 10 رۆژ
مۆڵەتیان دەدەرێت بۆ ئەوەی مەرجەکانى پاراستنى ژینگە جێبەجێ بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیداو دواى کۆبوونەوە لە گەڵ لایەنە
پەیوەندیدارەکان، سەبارەت بە پاراستنی ژینگە و کارپێکردنی مۆلیدەی گەڕەکەکان،
ئۆتۆمبێل، وێستگە و پاڵاوتگە یاسایی و نایاساییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر
چەند بڕیارێکی راگەیاند.
ئومێد خۆشناو ئاشکرای کرد: 138
پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری هەولێر هەیە و بەنایاسایی کاردەکەن، ئەوانە دادەخرێن،
بۆ پاڵاوگە یاساییەکانیش 10 رۆژ مۆڵەتیان دەدەرێت بۆ ئەوەی مەرجەکانى پاراستنى
ژینگە جێبەجێ بکەن.
پارێزگاری هەولێر وتیشى: بەشێکی زۆر
لە مۆلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکەکان لە ماوەى ڕابردوودا ڕەچاوی پاراستنی ژینگەیان
نەکردووە و ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەردا گیراوەتەبەر، ئەویش پێبژارن و ئاگادار
کردەنەوە بووە، بەڵام لەمەودوا ڕێکارەکان لە بەرانبەریان توندتر دەکرێت، بێجگە لە
ئاگادارکردنەوە و پێبژاردن، سزایی دەستگیرکردن و وەرگرتنەوەی شوێنی دانانی
موەلیدەکانیش لەبەرامبەریاندا دەگیرێتەبەر.
ئومێد خۆشناو دەقی بڕیارەکانی ئەمڕۆی
بەمشێوە خوێندەوە:
یهكهم: داخستنی (138) پاڵاوگەی
نایاسایی لە سنووری پارێزگاى هەولێر.
دووهم: ئهو پاڵاوگانهی یاسایین،
(10 رۆژ) مۆڵەتیان پێدەدرێت، بۆ ئەوەی مەرجەکانى پاراستنى ژینگە جێبەجێ بکەن، به
پێچهوانهوه رێكاری یاساییان لەبهرامبهردا دهگیرێتهبهر.
سێیهم: كارگه جۆراو جۆرهكان، به
تایبهتى كارگهی قیر، دەبێت گرفته ژینگهییهكانیان چارهسهر بكهن، به پێچهوانهوه
رێكاری یاساییان لەبهرامبهردا دهگیرێتهبهر.
چوارهم: یەک هەفتە مۆڵەت دەدرێتە بەو
مۆلیدانەی کە تاکو ئێستا مۆلیدەکانیان نەکردووەتە بێدەنگ (کاتم صوت)، دواى ئەو
هەفتەیە ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر، هەروەها دەبێت گازی کوالێتیی
باش بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکانیان بەکار بهێندرێت.
پێنجهم: بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسى
هاتووچۆی ههولێر ڕاسپێردراوە، دەستبکات بە هەڵمەتێک بهرامبهر ئەو ئۆتۆمبێلانهی
كه دووكهڵ دهكهن و زیان به ژینگه دهگهیهنن، هەر ئۆتۆمبێلێک ژینگە پیس
بکات، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
شهشهم: داوا لە هەردوو وەزارەتی
کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە وێستگەی هەڵمی
خەبات مەرجەکانی ژینگەپارێزی جێبەجێ بکەن، چونکە ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی ناوچەکەی
لێکەوتووەتەوە.
حهوتهم: سەبارەت بە پاراستنى ژینگەى
شاری هەولێر و بەدواداچوون و چاودێریکردنى جێبەجێکردنی ئەو ڕێنمای و بڕیارانە،
لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی جێگری پارێزگار پێکهێنراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە