30/07/2024
3293 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان كۆنمرهی بهشهكانی زانكۆ و پهیمانگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاودهكاتهوه
پهیام
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەپێناو کارئاسانی کردن بۆ قوتابیانی دەرچوی پۆلی١٢ ئامادەیی ساڵانە کۆنمرەی بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئامادە دەکات و بڵاوی دەکاتەوە.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان رایگهیاندووه، بۆ قوتابیانی ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ قوتابیان دەتوانن سود لەم کۆنمرانە ببین بۆ شارەزابوون لە خواست لەسەر بەشەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە ساڵی ڕابردوو.
ڕێكخراوهكه راشیگهیاندووه، بۆ زیاتر ئاسانکاری بۆ قوتابیانی خۆشەویست، هەستاوین بە جیاکردنەوەی لقی زانستی و وێژەیی و بە دوو pdfی جیا ڕێکخراوە و وا لەخوارەوە دەیخەینە بەردەستان.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕوونیشیدهكاتهوه، هەروەها نمرەی پارێزگا و گشتیمان ڕێکخستووە، واتە لە زانکۆکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە نمرەی پارێزگا و لە زانکۆکانی سنوری هەولێر و دهۆک نمرەی گشتی دانراوە.
ئەمەی خوارەوە کەمترین کۆنمرەی وەرگیرانە لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ قوتابیانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە:
زانستی:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کۆنمرەکان
وێژەیی:
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کۆنمرەکان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە