21/07/2024
154 جار خوێنراوەتەوە
بهغداد.. ئامادهكاری بۆ بهڕێوهچوونی كۆنفرانسێكی نێودهوڵهتی دهكرێت
لە بەغدای پایتەخت، دەستکرا بە کارەکانی کۆمسیۆنی ئامادەکاری دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر.
ڕاوێژکاری عەبدولئەمیر شەمەڕی وەزیری ناوخۆی عێراق، زیاد تەها عەلی، باسی لەوە کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق ڕووی لە هەڵکشان کردووە، لەبەرئەوە گرنگیی بە بەرەنگاربوونەوەی دەدەن.
زیاد تەها عەلی باسی لەوە کرد کە سازکردنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر گرنگە و، وتی: "لە عێراق پێشوەچوون هەیە لە بارەی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان. لەگەڵ زیادبوونی هەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان خواستی لەسەر ماددەی هۆشبەر کەمیکردووە. لە عێراق هاریکاریمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر درێژەی دەبێت".
ڕۆژی ٢٢ی تەمووز، بە دیداری "بە هاودەنگیی و هاریکاریی دەتوانین ماددەی هۆشبەر لەناوبەرین" لە بەغدا دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ساز دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە