20/07/2024 283 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومەر: ڕەزامەندیمان بۆ دروستکردنی بەنداوی دەڵگە وەرگرتووە کە کێشەى ئاوى پشدەر چارەسەردەکات

پەیام 

سۆران عومەر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند رەزامەندیمان بۆ دروستکردنی بەنداوی دەڵگە  وەرگرتووە کە کێشەى ئاو  لە قەزاى پشدەر چارەسەر دەکات.

لە نوسینێکدا لە فەیسبووکى خۆى سۆران عومەر ئەوەى خستووەتەڕوو "سوپاس بۆ خوا توانیمان بەنداوی دەڵگە جێ بکەینەوە بۆ ناوچەی پشدەر، بەم بەنداوە کێشەی کەم ئاوی قەڵادزێ و دەوروبەری چارەسەر دەبێت".

ئاماژەى بەوەشکردووە: وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

سۆران عومەر باسى لەوەشکردووە "لە ١٩/١١/٢٠٢٢ داوای دروستکردنی دوو بەنداوم بۆ دەڤەری ڕاپەڕین کرد (بەنداوی دەڵگە و دەربەند) سوپاس بۆ خوا عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر دروستکردنی چوار بەنداو بۆ هەرێمی کوردستان ئەوانیش بەنداوی (دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر، بەنداوی تەقتەق لەهەولێر، بەنداوی باکرمان لە دهۆک)، لەئێستەدا هەنگاوەکانی دەستپێکردن بەدروستکردنی چوار بەنداوەکە دەستی پێکردووە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كێڵگه‌ی دیكه‌ی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌لار.. ئیدانه‌ی كوشتنی هاووڵاتییه‌كه‌ی وه‌رتێ كرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كایه‌تی داوای ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی وه‌رتێ ده‌كات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كان ده‌كه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌وت له‌ هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: پێویستە بکوژى خۆپیشاندەرەکەى وەرتێ سزابدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتى و یەکێتى جەخت لە چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی و دەمپارتی سەردانی جەهەپە، مەهەپە و پارتی ئایندە دەكات

سەرەتا