14/07/2024
250 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی ههرێم ڕوونكردنهوه لهسهر شهڕهكهی قهرهههنجیر لهگهڵ چهكدارانی داعش دهدات
پهیام
بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە قەرەهەنجیر دوو چەکداری داعش هاتنه شارهكهرهوه و لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگهیهنراوێكی لهسهر ڕووداوهكه بڵاوکردووەتەوە و رایگهیاندووه، کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە، لە شارەدێی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک پاش دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێریی ورد و بۆ دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش چوون پاش ڕووبەڕووبوونەوە، تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیر کراوە.
ئاسایشی ههرێم راشیگهیاندووه، لە ڕووبەڕوو بوونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش بەناوی جوامێر عەزیز ڕەشید شەهید و کارمەندێکی دیکەش بریندار بووە.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، هەردوو چەکدارەکەی داعش بە مەرامی کردەوەی تیرۆریستی هاتبوونە ناوچەکە؛ پێشتریش لە کردەیەکی تیرۆریستیدا کارمەندێکی پۆلیسیان لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک شەهید کردووە. لە کردەوەیەکی دیکەش لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهید بوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیاندا دوو کارمەندی دیکەی پۆلیسی کەرکووکیان لە ناو بازاڕی شارەکە شەهید کردووە.
ئاسایش راشیگهیاندووه، هەروەها لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهووری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهید کردووەو دەستیان لە چەندین کردەوەی دیکەی تیرۆریستی هەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە