04/07/2024
668 جار خوێنراوەتەوە
هۆکاری وەستانی کێش لە کاتی ڕێجیم چییە؟
کەی جەستە چیتر چەوری ناسوتێنێت:
هەندێکجار دوای چەند مانگێک لە کاتی
ڕێجیم، کێشی مرۆڤ دەوەستێت لە ئاستێکی دیاریکراو، هەرچەندە ئەو کەسە بە تەواوی
پابەندی پڕۆگرامی خواردنەکەیە و بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەندروستی هەبێت و لە
سەرەتا زۆر بە باشی و خێرایی پێی دابەزیووە.
لە ڕاستیدا جەستە ڕەنگە لە دابهزینی
کێش بوەستێت، چونکه پاش ماوەیەک دەگاتە قۆناغێک کە پێیدەوترێت قۆناغی پلاتوو کە
دوای شەش مانگ (کەمتر یان زیاتر) لە دایت و هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ:
جەستە سەرەتا ئاوی زیادە دەکاتە
دەرەوە : لە سەرەتای ڕێجیم لەش بۆ دابین کردنی وزەی پێویست پەنا دەبات بۆ
سووتاندنی 1ـ گلایکۆجینی خەزنکراو کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئاو پێک هاتووە بۆیە
کێش بە خێرایی دادەبەزێت، بەڵام دوای ماوەیەک دوبارە گلایکجین خەزن دەکاتەوە، کە
دەبێتە زیاد بوونی کێش یا وەستانی .
٢ـ کەمبوونەوەی
ڕێژەی ماسولکەکان:
گەر بڕی پێویست لە ماددە پڕۆتینەکان نەخورێت و
وەرزش و جوڵە کەم بکرێتەوە ئەوا جەستە بەشێک لە ماسولکەکان لە دەست دەدات و ئەوەش
ڕێژەی سووتانی چەوری کەم دەکاتەوە .
٣ـ دابهزینی
ڕێژهی سووتانی چەوری جەستە بێ بوونی کێشەی تەندروستی:
کەمکردنەوەی بڕی خۆراک بە شێوەیەکی
زۆر و ناتەندروست دەبێتە هۆی هێواش کردنەوەی میتابۆلیزمی لەش .
٤ـ خۆگونجاندنی
لەش لەگەڵ بڕێکی کەم لە خۆراک بە گوێرەی بیردۆزی(
self Point theory ) .
٥ـ رەنگە جەستە بەردەوام بێت لە لەدەست
دانی چەوری، بەڵام لەگەل وەرزشکردن لە دوای چەند مانگێک قەبارەی ماسولکەکان زیاد
بکات، بۆیە کێشی مرۆڤ وەک خۆیەتی لە کاتی کێشان دا .
شێوازی چارەسەرکردنی:
١ـ زیادکردنی جوڵە و وەرزش.
٢ـ خواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتینەکان و
چەورییە بەسوودەکان و ماددە ریشاڵەکان لەگەڵ خواردنەوەی بڕێکی زیاتر لە ئاو .
٣ ـ جوونە بەر خۆر بۆ ماوەی سەعاتێک ڕۆژانە .
٤ - کەمکردنەوەی قەلەقی لەگەل نووستنی باش
شەوانە .
٥ـ رۆژووی
زانستی پچڕ پچڕ.
بیرمان نەچێت کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی
و هەڵەی باو هەیە، کە دەبێتە هۆی وەستانی کێش لە کاتی ڕێجیم، وەکو تەمەڵی غوودهی
دەرەقی، کۆنیشانەی کێشی هێلکەدان، کۆنیشانەی کوشتینک، خەمۆکی هتد ..
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ـ پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە