پێش 3 هەفتە 329 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیای ئاسوس به‌كۆمپوته‌رێك دیزاینه‌ران دڵخۆش ده‌كات

په‌یام

به‌م دواییانه‌ كۆمپانیای ئاسوس ئاشكرای كردووه‌، كه‌ كۆمپیوته‌رێكی لاپتۆپی دروستكردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ و ده‌توانرێت كاری دیزاین و یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی پێبكرێت.

ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ی ئاسوس ناوی (ASUS Zenbook Pro Duo First Look)یه‌كێك له‌ رووخساره‌ دیاره‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ دوو شاشه‌یه‌، كه‌ شاشه‌ی سه‌ره‌كی به‌ قه‌باره‌ی 15.5 ئینجه‌ به‌ كوالێتی 2160/3840 پێكسڵ و شاشه‌ی لاوه‌كیشی قه‌باره‌كه‌ی 14 ئینجه‌ و له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌یه‌ و به‌شێوه‌ی له‌مس كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ده‌توانرێت ته‌ماشای فیلم و وێنه و په‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتی پێ بكرێت، له‌وه‌ش گرنگتر، له‌ئه‌گه‌ری كاركردنی شاشه‌ی سه‌ره‌كی، ئه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی شاشه‌ لاوه‌كییه‌كه‌وه‌ كۆنترۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ بكرێت. كه‌ ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌ و كات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌نوێیه‌ی ئاسوس قه‌ڵه‌مێكی زیره‌كیشی له‌گه‌ڵه‌دایه‌،‌ ده‌توانرێت بۆ وێنه‌كێشان و نوسین له‌ سه‌ر شاشه‌ی لاوه‌كی به‌كار بهێنرێت و كامێرای لاپتۆپه‌ نوێیه‌كه‌ش تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه‌ی روخساری تێدایه‌ و ده‌توانرێت بۆ كردنه‌وه‌ی قوفڵی شاشه‌ به‌كاربهێنرێت.

پرۆسێسه‌ری ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ كۆڕ ئای 9 یه‌ و له‌ نه‌وه‌ی هه‌شته‌مه‌، و ڕامه‌كه‌شی 16 گێگا بایته‌ و توانای زیادكردنی بۆ 32 گێگا بایت هه‌یه‌، له‌باره‌ی باتریه‌كه‌شیه‌وه‌، ئاسۆس شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری درویتكردووه‌، كه‌ باتر كۆمپیوته‌ره‌ نوێیه‌كه‌ به‌ بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ ده‌توانێت بۆماوه‌ی 8 كاتژمێر كاربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    فه‌یسبووك، به‌شێكی نوێی كرده‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    كامێرای مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئێم ئای سه‌رت ده‌سوڕمێنێت

  • پێش 1 هەفتە

    تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌تازه‌كه‌ی ریدمی

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمپانیای ئاسوس به‌كۆمپوته‌رێك دیزاینه‌ران دڵخۆش ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    ساڵی داهاتوو هواوی مۆبایلێكی تری چه‌ماوه‌ نمایش ده‌كات

  • 06/10/2019

    كۆمپانیای پایپاڵ له‌ پشتگیری كردنی فه‌یسبوك كشایه‌وه‌

  • 06/10/2019

    ئینیستاگرام ئه‌پێكی هاوشێوه‌ی ماسنجه‌ر دروست ده‌كات

  • 30/09/2019

    پرۆگرامه‌كانی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر نه‌خوێنده‌وارى ته‌كنه‌لۆژی به‌رهه‌مده‌هێنێت

سەرەتا