پێش 4 هەفتە 125 جار خوێنراوەتەوە

بەختەوەری نەبینراو

هێمن عه‌بدولقادر

ڕۆژێک دوو پیاو ھاتنە شوێنی کارەکەم، یەکێکیان بی هییچ پرسیارێک دەستی کرد بە گریان، زۆر گریا، ھەر گریا، ئەمەندە گریا کە ئیتر نەمتوانی لە چاوەروانیدا بمێنمەوە پرسیم: "براکەم کێشەیەکت ھەیە ؟ چۆن ئەتوانم خزمەتت بکەم؟"

ووتی لە راستیدا من و خێزانم چەند ساڵێکی زۆرە هاوسەرگیریمان کردووە و هیچ کێشەیەکمان نیە و زۆریش یەکترمان خۆش ئەوێت، بەڵام لە دادگاوە بەتایبەتی ناردویانم بۆ لای تۆ،"ئەگەر منداڵێک شک ئەبەیت کەسی نەبێت، یان خێزانێک شک ئەبەیت مناڵێکی هەبێت و نەیانەوێت، من ئامادەم وەریبگرم".

دوای ئەزمونێکی زۆر لە بیستن و بینینی چیرۆکی شکست و سەرکەوتنی خێزانەکان ئەوە یەکەمجار بوو (تەزویەکی سارد) بەلاشەمدا بێت.

پێم ووت لە راستیدا بۆ شوێنێکی هەڵەیان ناردوویت، ئەوە ئیشی دادگایە، وەلێ شوێنەکەش زۆر خراپ نیە کە بۆی هاتووی، مادام بە خێرایی تۆ شتێکت دا بە من، بۆیە منیش شتێکت هەر پێ ئەدەم و ناهێڵم بە نائومێدی بگەرێیتەوە.
کتێبەکەی بەردەمم داخست و پێم ووت:"من ناتوانم بە تەواویی لەو دۆخەی تۆ تێبگەم، چونکە هەر شتێک بۆ ئەوەی ڕەتی بکەیتەوە سەرەتا ئەبێت، بیناسیت".

من ئەو دۆخە ناناسم چونکە خۆم منداڵم هەیە ، وەلێ کۆمەڵێک دۆخیش هەیە کە تۆش نایناسی چونکە منداڵت نیە
من شت گەلێکت بۆ دەگێڕمەوە کە قسەی گیرفان و قسەی کتێب و قسەی گەرمی بەر ئاگردان نیە، ئەوانە چیرۆکی گیرۆدەبوونی هەزاران کەسە کە ئێمە رۆژانە دەیبینین
تۆ ئەزانی چەند پیاو بەهۆی منداڵەکانیانەوە بونەتە تاوانبارو کەوتونەتە کونجی زیندان؟
تۆ ئەزانی چەند ژن بەردەوامە لە قبوڵکردنی ژێردەستەیی و چەوساندنەوە بەهۆی منداڵەکانیەوە؟
تۆ ئەزانی چەند کەس بەیانیان لە تاریکیدا ئەڕوات بۆ کار و ئێواران لە تاریکیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانی لە خوێندن دوا نەکەون؟
تۆ ئەزانی چەند کەس سوکایەتی، ژێردەستەیی و زۆر دیاردەی نەخوازراوی تریش قبوڵ دەکات بەهۆی هەبوونی منداڵەوە؟
براکەم ...لەو شتانەی کە پێتان دراوە بۆ چی هەمیشە سوپاسگوزارنابن
منداڵت نیە ، بەڵام هاوسەرێکی باشت خۆ هەیە، ئوتومبێلی گرانبەهات نیە بەڵام لەسەر تەختی نەخۆشخانەش خۆ نەکەوتویت ، ناتوانیت گەشتی فڕۆکە و یەخت و کەناری دەریا بکەیت، وەلێ خۆ هێشتا دەبینی، دەبیستی، بە ئارامی هەناسە دەدەیت، لە بری شروب و دەرزی و دەرمان، لە ژێر باراندا پیاسە دەکەیت  گوڵەکان ئاو دەدەیت.

ئاخر خۆ (مناڵێک چۆن ئەشێت ببێتە هۆی خۆشنودی و کامەرانی و بەختەوەری خێزانێک هەر بەو چەشنە ئەشێ ببێتە هۆی بەدبەختی خێزانێکیش)
بڕۆ...برام...بڕۆ ژمارەکەت جێبهێڵە هەر کات منداڵێک لە کونجی ئەم دنیایە بە بێ کەسی لە دایک بوو تێلت بۆ ئەکەین...

لە ناو تاوێک بێدەنگی و گریان و تێرامان لەو دۆخە زەنگی تەلەفۆنی هاورێیەکم لەسەر مێزەکەم بەئاگای هێنامەوە، ئەلو .....کچە بچکۆلەکەم بە سوبعەتێکی پێکەنین ئامێزی نێوان باوک و کچانەوە ووتی:"باوکە دیسان عەقڵت لەدەست داوە، من نیو سەعاتە چاوەرێی تۆم لە بەردەرگای قوتابخانە".

تەلەفۆنەکەم داخست و لە بەردەم خۆمەوە ووتم هەر کەس"بەم ووردە بەختەوەریانەی چوار دەوری خۆی نەزانێت حەتمەن عەقڵی لەدەست داوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    پێگه‌ی دایك له‌ خێزاندا

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن خواردن بده‌ین به‌ منداڵه‌كانمان؟

  • پێش 3 هەفتە

    ٢٢رێگا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیت لەگەڵ منداڵەکەت

  • پێش 4 هەفتە

    بەختەوەری نەبینراو

  • 15/10/2019

    ترسی منداڵ له‌ قوتابخانه‌ هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • 13/10/2019

    كاریگه‌ری جه‌نگ له‌سه‌ر ده‌روونی تاك چییە؟

  • 09/10/2019

    کێشەی چوونە دەرەوه‌ی شەوانەی هەرزەکاران

  • 07/10/2019

    ئەو چوار نێعمەتە مرۆییەی کە پێویستە لە خێزانی پێشەنگدا هەبن؟

سەرەتا