پێش 4 هەفتە 377 جار خوێنراوەتەوە

زراو چییه‌ و ئیشی چییه‌؟

په‌یام
كیسەیەكە لە شێوەی هەرمی لە ژێر بەشی ڕاستی جگەردا, 25-30 سانتیمەتر سێجا ئەبێت. كاری زراو بریتیە لە:
1-گەنجینەیەكە بۆ كۆكردنەوە و هەڵگرتنی زەرداو، بە بەردەوامی زەرداو لە جگەردا دروست ئەبێت و كۆئەبێتەوە لە زراودا و هەڵئەگیرێت. كاتی نانخواردن زراو كرژ ئەبێت و زەرداوەكە هەڵئەڕێژێت بۆ ناو دوانزەگرێ‌ و تێكەڵ ئەبێت بە خواردەكەو هەرسی چەوری ئەكات و ئامادەی ئەكات بۆ هەڵمژین بۆ ناو خوێن.
2-خەستكردنەوەی ئەو زەرداوەی كۆئەبێتەوە تیایدا ئەویش بە هەڵمژینی ئەو ئاو و خوێیاوكەی ناو زەرداو بۆ ئەوەی لە كیس نەچێت و ئە یگێڕتەوە بۆ ناو خوێن. لە هەمان كاتدا ئەو شتانەی كە پێویستە بەدەن ڕزگاری بێت لێی وەكو لیتەی زەردی ناو خوێن كە دروست ئەبێت بەهۆی ووردبوونی خڕۆكەی سووری خوێن, كۆڵسترۆڵ و هەروەها كالسیوم, ئەمانە هەموو زراو ئەیكاتە ناو زەرداوە و ئامادەی ئەكات بۆ فڕێدان لە ڕێكەی ڕشتنی بۆ ناو ڕیخۆڵەكان.
3-دەردانی لیكێك بۆناو زەرداو بە ڕێژەی (20) سانتیمەتر سێجا لە ڕۆژێكدا بۆ كارئاسانكردنی ڕشتنی زەرداو بۆ ناو ڕخۆڵەكان.

پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی‌
پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌، نه‌شته‌رگه‌ری‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و جگه‌ر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەم دە خۆراکەی به‌ره‌نگاری ئازار ده‌بنه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیبراهیم پاشای بابان كێ بوو؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    20 زانیاری گرنگ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ - به‌شی پێنجه‌م

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    20 زانیاری گرنگ له‌ له‌شی مرۆڤ - به‌شی چواره‌م

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌مدی.. شاعیرێكی گه‌وره‌ و كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م خواردنانه‌ جگه‌رت پاكبكه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م ڕێگایانه‌ منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه‌ له‌سه‌ر زووخه‌وتن

  • پێش 2 هەفتە

    ئەمریكا.. بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییه‌وه‌، ٤٠ كەس گیانیانلەدەستداوه‌

سەرەتا