17/06/2024
86 جار خوێنراوەتەوە
تائێستا 10 حاجی هەرێم لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش بێسەروشوێنن
پەیام
ژمارەی ئەو حاجیانەی لە حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 10 كەس، ئەوەش زۆترین حاڵەتی گیانلەدەستدانی حاجیانی كوردە لە سعودیە كە لە یەك ساڵدا تۆمار كرابێت.
ڕۆژگار جەعفەر بەرپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجیانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە دوای دەستپێكردنی مەراسیمی حەج، 10 حاجی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش زۆرترین ژمارەیە بەراورد بە گیانلەدەستدانەكانی ساڵی ڕابردوو.
بە وتەی ناوبراو، لەو حاجیانەی كە لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان هاتوون، تەنها یەك حاجی گیانی لەدەستداوە، سەرجەم ئەو حاجیانەی دیكە بە ڤیزای یەك ساڵی سعودیە هاتوون بۆ حەج و لەوێ گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی زانیاریەكان جگە لە گیانلەدەستدانی 10 حاجی، هاوكات ژمارەیەك حاجی دیكە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند حاجیەك ونبوون و چارەنووسیان دیار نیە.
ئەمساڵ لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان چوار هەزار و 685 كەس گەشتی حەجیان كردووە، بە پێی زانیاریەكانیش زیاد 16 هەزاریش بە ڤیزای یەك ساڵی بۆ حەج گەشتیان كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە