پێش 3 هەفتە 117 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر یونایتد چاوی لە ئەستێرەیەکی دیکەی لیستەر سیتییە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی مانچستەر یونایتد پاش ئەوەی هاوینی ئەمساڵ توانی هاری ماگوایەری لە یانەی لیستەر سیتییەوە بگوازێتەوە، لە ئێستاشدا دەیەوێت جەیمس مادیسۆن لەو یانەیەوە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.

ڕۆژنامەی مانچستەر ئیڤێنتینگ نیوز ئاشکرای کردووە کە بەرپرسان و کارگێڕی مانچستەر یونایتد بە تواناکانی جەیمس مادیسۆنی تەمەن 22 ساڵ سەرسام بوون و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی زستانە یان هاوینەی داهاتوودا بۆ یاریگای ئۆڵترافۆردی گوازنەوە.

کارگێڕی شەیتانە سوورەکان پێیانوایە یاریزانێک بە چەشنی مادیسۆن بۆ سەر لە نوێ بنیادنانەوەی یانەکە گونجاوە، چونکە تەمەنێکی کەمی هەیە و دەتوانێت لە هێڵی ناوەند سەرکردایەتی هێرشەکان بکات.

لە یەکەم هەنگاویشدا ئیدارەی مانچستەر یونایتد ئامادەن 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ کارگێڕی لیستەر سیتی بخەنە سەر مێزی گفتوگۆکان و دواتر بە چڕی هەوڵی گواستنەوەی مادیسۆن بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ دەکاتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕامۆس: تکایە چی دیکە ئەم کارە مەکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیروپشکی جامی سۆپەری ئیسپانی ڕاکێشرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناپۆلی دەستبەرداری یاریزانێکی گرنگی یانەکەی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ساری زانیارییەکی مەترسیدار سەبارەت بە پێکانی کریستیانۆ ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کارگێڕی ئەرسیناڵ چارەنووسی ئۆنای ئیمری یەکلایکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێرد: لەگەڵ مێسی هەموو بردنەوەیەک ئاسانە و داهاتووشم ڕوونە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان ستایشی ئاستی یاریزانێکی یانەکەی دەکات

سەرەتا