پێش 3 هەفتە 192 جار خوێنراوەتەوە

كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای روسیا چونه‌ نێو كۆبانێ ـوه‌

 
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رایگه‌یاند كاروانێكی سه‌ربازیی ولاَته‌كه‌ی چووه‌ته‌ ناو كۆبانی له‌ سنووری توركیا و سووریا.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زانیاری له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان خراوه‌ته‌ڕوو له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان سه‌ركۆماری توركیا، و سه‌رۆكی رووسیا، واژۆ كراوه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كاروانی پۆلیسی سه‌ربازیی رووس ده‌ستی كردووه‌ به‌ جووڵه‌ به‌ره‌و باكووری خۆرهه‌لاتی سووریا
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا هاتوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ سۆچی كرا، هه‌نگاو گیرایه‌ به‌ر به‌ئاڕاسته‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات و كاروانی پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا چووه‌ ناو كۆبانی له‌ سنووری توركیا-سووریا.
هاوكات به‌رپرسانی رووسیا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێی  ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ كرا له‌باره‌ی ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی مانگرتوو لەگەرمیان كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یام ەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانیانی 3 ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ بۆ 6 كوژراو و 47 بریندار زیادیكرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنه‌یه‌ك تاوانه‌كانی جینۆسایدی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان دۆكیۆمێنت ده‌كات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    قامیشلۆ.. 3 ته‌قینه‌وه‌ ڕوویانداو به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س كوژران و برینداربوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مان پرۆژه‌ بڕیاری دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست تاوتوێده‌كات

سەرەتا