پێش 3 هەفتە 116 جار خوێنراوەتەوە

لوبنان.. خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت ده‌كرێت


په‌یام

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە حەریری زنجیرەیەک پەیوەندی ئەنجامداوە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی وڵاتەکە.

حەریری جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لوبنان و کردنەوەی ئەو رێگا سەرەکییانەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ماوەی ھەفتەیەکە داخراون.

ھەروەھا داوای کردووە گرەنتی پاراستنی‌ گواستنەوەی ھاووڵاتیان بکرێت لەنێوان تەواوی ئەو ناوچانەی خۆپیشاندانیان تێدایە.

سەرۆکی حکوومەت رایگەیاندووە، بە وردی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دۆخی ئەمنی وڵاتە کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش زنجیرەیەک پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسە ئەمنیی و سەربازییەکان ئەنجامداوە.

حەریری ئەمڕۆش لەنێو ماڵەکەی خۆی لە بەیروت، لەگەڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی لوبنان، ریاز سەلامە کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ئابووری و دارایی گشتی لە وڵاتدا.

لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە، لوبنان گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەرفراوان بەخۆوە دەبینێت، خۆپیشاندەران تا دێت زیاتر دەبن و رێگا و شەقامە سەرەکییەکانیان داخستووە، ئەوەش وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر زیادکردنی باج لە بوودجەی گشتی ساڵی داھاتوودا.

دواتر خۆپیشاندەران ئاستی داواکارییەکانیان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی وڵاتەکە بەرز کردەوە، لەبەرامبەردا حکوومەتی لوبنان بۆ ھێورکردنەوەی شەقام ، تائێستا چەندین بڕیاری بۆ ئەنجامدانی چاکسازی راگەیاندووە و پڕۆژەی زیادکردنی باجیشی ھەڵوەشاندەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    لە یەک هەفتەدا تورکیا نزیکەی‌ چوار هەزار کۆچبەری دەستگیرکردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌وه‌ڵامی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌له‌ستینی؛ موشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    غه‌ززه‌.. سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی شه‌هیدبوو

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ناردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعشی بۆ وڵاته‌كانیان ده‌ستپێكرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    رووسیا: هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وتی سووریا وه‌ك دزی وایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تادێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ سوریا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، ڕووسیاش به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: مردنی مورسی تاوانێكه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیسییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌

سەرەتا