پێش 3 هەفتە 625 جار خوێنراوەتەوە

پاش ته‌وقیفكردنی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا


په‌یام

به‌رێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ میدیایی‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ داواكاری‌ گشتی‌ هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌رده‌می‌ دادگاو پاش ته‌وقیفكردنی‌ به‌كه‌فاله‌ت ئازادده‌كرێت.

فاروق عه‌لی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ میدیایی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌وه‌رێکی به‌رنامه‌ی ڕێسا له‌سه‌ر ڕۆڵ و ئه‌رکی داواکاری گشتی له‌هه‌رێمی کوردستان، که‌شه‌وی ٢٠١٨/١/٦ له‌که‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام به‌ڕاسته‌وخۆ په‌خشکرا، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سەرۆكی داواکاری گشتی ئه‌وکات بەوەكالەت، وەك بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانیی پەیام سکاڵامان له‌سه‌ر تۆمارکرا.

فاروق عه‌لی‌ راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوەری هه‌ولێر ئاماده‌بووین و وه‌ک تۆمه‌تبار ووته‌مان لێوه‌رگیراو پاشان له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ڕاوه‌ستاین و ئه‌ستۆپاکی خۆمانمان ڕاگه‌یاند

به‌رێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ میدیایی‌ كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ ووتی‌، دادوه‌ر له‌به‌ر شیاوی یاسایی بڕیاری دا به‌ که‌فاله‌ت ئازادبکرێم به‌بڕی پێنج ملیۆن دینار و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیرکردنم که‌درابویه‌ زاڵگه‌کان و بنکه‌کانی پۆلیس، دیاره‌ ئێمه‌ به‌پێی مادده‌ی (٢٢٦) له‌یاسای سزاکانی عێراقی تۆمه‌ت بارکرابووین، به‌ده‌لاله‌تی مادده‌کانی (٤٩،٤٨،٤٧) له‌یاسای سزاکانی عێراقی. و بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممەی ئاینده‌ جارێکی تر له‌دادگا ئاماده‌بین بۆ ته‌واو کردنی لێکۆڵینه‌وه‌که‌. 

فاروق عه‌لی‌ ده‌شڵێت، سوپاس بۆ دادوه‌ری دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێرو به‌ڕێز لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوەری هه‌ولێر بکه‌م که‌زۆر ڕێزیان لێمانگرت . 
سوپاس بۆ برای به‌ڕێزم کاک عبدالستار مجید که‌له‌گه‌ڵمان له‌سه‌رخه‌ت بوو. 
سوپاس بۆ نه‌قیبی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان کاک حاکم ازاد و به‌رێز پارێزه‌ری سه‌ندیکا کاک احمد حسامه‌دین . 
سوپاس بۆ پارێزه‌ر هێرۆخان که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌خه‌می دۆسیه‌که‌ماندایه‌. 
سوپاس بۆ کاک حاجی انور که‌وه‌ک که‌فیل له‌گه‌ڵمان بوو. 
سوپاس بۆ هه‌مووبرایان و دۆستان که‌ئه‌مڕۆ له‌هه‌واڵیان پرسین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی مانگرتوو لەگەرمیان كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یام ەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانیانی 3 ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ بۆ 6 كوژراو و 47 بریندار زیادیكرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنه‌یه‌ك تاوانه‌كانی جینۆسایدی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان دۆكیۆمێنت ده‌كات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    قامیشلۆ.. 3 ته‌قینه‌وه‌ ڕوویانداو به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س كوژران و برینداربوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مان پرۆژه‌ بڕیاری دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست تاوتوێده‌كات

سەرەتا