پێش 3 هەفتە 448 جار خوێنراوەتەوە

توركیا راگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند


په‌یام

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا راگرتنی هێرشەکانی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند ده‌ڵێت، لە دەرەوەی ئەو ناوچانەی کە لە هێرشەکانیان کۆنترۆڵیانکردوون ئۆپراسیۆنی نوێ ئەنجام نادەن.

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا ئاگاداری کردوونەتەوە، کە بەتەواوی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو سنورانە كشاونەتەوە کە ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتنیان لەسەرکردووە.

راشیگەیاندووە، لە کاتی ئێستادا پێویست بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی نوێ لە دەرەوەی سنوری ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵیان کردوون لە ڕۆژئاوای کوردستان، ناکات.


 22ـی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 سه‌رۆكی‌ روسیا فلادیمیر پوتین، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان  له‌ شاری‌ سوچی‌ روسیا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سوریاوه‌ گفتوگۆیان كرد.

پاش شه‌ش كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌، هه‌ردوو سه‌رۆك كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسییان ئه‌نجامداو ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان خسته‌روو.

فلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی‌ روسیا ووتی‌، گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سوریاوه‌ كردووه‌، ووتیشی‌، رێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ سنوور له‌نێوان توركیا-سوریا جێبه‌جێ بكرێت.

پوتین ووتیشی‌، كورد به‌شێكی‌ گرینگه‌ له‌ سوریاو نابێت پشتگوێ بخرێن.

هه‌روه‌ها ووتیشی‌، پۆلیسی‌ سه‌ربازی‌ رووسیا له‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ هێرشی‌ سه‌ربازی‌ توركی كراوه‌ته‌ سه‌ر بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ووتی‌، ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ توركیا بۆ باكوری‌ سوریا بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ توركیایه‌و بۆ مه‌به‌ستی‌ ده‌ركردنی‌ یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ده‌یه‌ له‌ سنووره‌كان.

ئه‌ردۆگان كه‌ پێشتر هه‌ره‌شه‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ ده‌كرد، هێش هه‌ره‌شه‌یه‌كی‌ نوێی‌ نه‌كرد.

هاوكات پاش لێدوانی‌ هه‌ردوو سه‌رۆك، وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیاو توركیا وورده‌كاری‌ رێكه‌وتنی‌ هه‌ردوو وڵاتیان له‌باره‌ی‌ باكوری‌ سوریاو ناوچه‌ی‌ ئارام له‌ باكوری‌ سوریا خسته‌ روو كه‌ له‌ 10 خاڵ پێكدێت.

به‌پێی‌ رێكه‌وتنی‌ روسیاو توركیا،هێزه‌كانی‌ هه‌سه‌ده‌ مه‌نبه‌ج‌و ته‌لرفعت چۆڵده‌كه‌ن، هاوكات ناوچه‌ی‌ ئارام له‌نێوان سه‌رێكانی‌ بۆ گرێسپی‌ به‌ قوڵی‌ 32كم دروستده‌كرێت‌و پارێزگاری‌ لێده‌كرێت.

هاوكات به‌پێی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌، تاوه‌كو 150 كاتژمێری‌ تر ئاگربه‌ست درێژده‌كرێته‌وه‌و له‌ نیوه‌شه‌وی‌ 23ـی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 هێزی‌ پۆلیسی‌ سه‌ربازی‌ روسی له‌ناوچه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توركیا بڵاوده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ هاریكاریكردنی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هه‌سه‌ده‌ له‌و ناوچه‌كه‌یه‌.

هاوكات به‌پێی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بڕیارێكی ده‌ركرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی مانگرتوو لەگەرمیان كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دیجیتاڵ میدیای په‌یام ەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانیانی 3 ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ بۆ 6 كوژراو و 47 بریندار زیادیكرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنه‌یه‌ك تاوانه‌كانی جینۆسایدی كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان دۆكیۆمێنت ده‌كات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    قامیشلۆ.. 3 ته‌قینه‌وه‌ ڕوویانداو به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س كوژران و برینداربوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌

سەرەتا