پێش 3 هەفتە 239 جار خوێنراوەتەوە

پوتین‌و ئه‌ردۆگان ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ده‌خه‌نه‌ روو


په‌یام

ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ هه‌ردوو سه‌رۆكی‌ روسیاو توركیا له‌ شاری‌ سوچی‌ روسیا كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌مرۆ 22ـی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 سه‌رۆكی‌ روسیا فلادیمیر پوتین، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان  له‌ شاری‌ سوچی‌ روسیا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سوریاوه‌ گفتوگۆیان كرد.

پاش چوار كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌، هه‌ردوو سه‌رۆك كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسییان ئه‌نجامداو ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان خسته‌روو.

فلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی‌ روسیا ووتی‌، گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سوریاوه‌ كردووه‌، ووتیشی‌، رێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ سنوور له‌نێوان توركیا-سوریا جێبه‌جێ بكرێت.

پوتین ووتیشی‌، كورد به‌شێكی‌ گرینگه‌ له‌ سوریاو نابێت پشتگوێ بخرێن.

هه‌روه‌ها ووتیشی‌، پۆلیسی‌ سه‌ربازی‌ رووسیا له‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ هێرشی‌ سه‌ربازی‌ توركی كراوه‌ته‌ سه‌ر بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ووتی‌، ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ توركیا بۆ باكوری‌ سوریا بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ توركیایه‌و بۆ مه‌به‌ستی‌ ده‌ركردنی‌ یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ده‌یه‌ له‌ سنووره‌كان.

ئه‌ردۆگان كه‌ پێشتر هه‌ره‌شه‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ ده‌كرد، هێش هه‌ره‌شه‌یه‌كی‌ نوێی‌ نه‌كرد.

هاوكات پاش لێدوانی‌ هه‌ردوو سه‌رۆك، وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیاو توركیا وورده‌كاری‌ رێكه‌وتنی‌ هه‌ردوو وڵاتیان له‌باره‌ی‌ باكوری‌ سوریاو ناوچه‌ی‌ ئارام له‌ باكوری‌ سوریا خسته‌ روو كه‌ له‌ 10 خاڵ پێكدێت.

به‌پێی‌ رێكه‌وتنی‌ روسیاو توركیا،هێزه‌كانی‌ هه‌سه‌ده‌ مه‌نبه‌ج‌و ته‌لرفعت چۆڵده‌كه‌ن، هاوكات ناوچه‌ی‌ ئارام له‌نێوان سه‌رێكانی‌ بۆ گرێسپی‌ به‌ قوڵی‌ 32كم دروستده‌كرێت‌و پارێزگاری‌ لێده‌كرێت.

هاوكات به‌پێی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌، تاوه‌كو 150 كاتژمێری‌ تر ئاگربه‌ست درێژده‌كرێته‌وه‌و له‌ نیوه‌شه‌وی‌ 23ـی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 هێزی‌ پۆلیسی‌ سه‌ربازی‌ روسی له‌ناوچه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توركیا بڵاوده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ هاریكاریكردنی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هه‌سه‌ده‌ له‌و ناوچه‌كه‌یه‌.

هاوكات به‌پێی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥.٩ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، له‌ ئیندۆنێزیا روویدا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌كسیك.. گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی بارزگانانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان دۆزرایه‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ندین وڵات سنووری سزاكانیان شكاندووه‌و چه‌كیان گه‌یاندووه‌ته‌ لیبییا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئێران سیخوڕه‌كه‌ی ئێف بی ئای ئازادبكات هه‌نگاوێكی زۆرباشه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌كداره‌ داعشه‌ بیانییه‌كان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رووسیا.. 100 ساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی داهێنه‌ری چه‌كی كڵاشینكۆفدا تێده‌په‌ڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ده‌قی قسه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئاشتی ئه‌وروپا و روخانی دیواری به‌رلینه‌

سەرەتا