پێش 3 هەفتە 110 جار خوێنراوەتەوە

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌


نزیكه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین دژبه‌ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌تسئه‌پ به‌رده‌وامه‌.
به‌یانی‌ ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ر له‌ به‌رده‌م بانكی لوبنان گردبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌ ئابوورییه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌یاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و رێگه‌ سه‌ره‌كییانه‌ داخراون كه‌ ناوچه‌كانی باكوور و باشوور پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ و ده‌رگای قوتابخانه‌ و زانكۆكانیش داخراون.
هاوكات خۆپیشانده‌ران ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌عد حه‌ریری-یان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ئامانجی ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌ سێكته‌ری ئابووری و هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قام راگه‌یاندووه‌.
له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌ له‌ لوبنان دژبه‌ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌تسئه‌پ، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.
به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا، ژماره‌یه‌ك وه‌زیر له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌عد حه‌ریری ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەک هەفتەدا تورکیا نزیکەی‌ چوار هەزار کۆچبەری دەستگیرکردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌وه‌ڵامی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌له‌ستینی؛ موشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    غه‌ززه‌.. سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی شه‌هیدبوو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ناردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعشی بۆ وڵاته‌كانیان ده‌ستپێكرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    رووسیا: هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وتی سووریا وه‌ك دزی وایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تادێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ سوریا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، ڕووسیاش به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: مردنی مورسی تاوانێكه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیسییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌

سەرەتا