پێش 3 هەفتە 131 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی حكومی: 157 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا كوژراون


پەیام

لەكاتی خۆپیشاندانەكانی رابردووی بەغداو پارێزگاكانی تری عێراقدا، 157 كەس كوژراون كە 8 لەوان لە هێزە ئەمنییەكان بوون، هاوكات 3 هەزارو 458 كەسی تریش برینداربوون.

ئەو لیژنەیەی كە حكومەتی عێراق بۆ بەدواداچون بۆ توندوتیژییەكانی كاتی خۆپیشاندان‌و نارەزایەتیەكانی بەغداو پارێزگاكانی تر پێكهێنرابوو، راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، 157 كەس لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا كوژراون كە 8 لەوانە لە هێزە ئەمنییەكان بوون.

راشگەیەنرا، 3 هەزارو 458 كەس برینداربوون.

لیژنەكە لە راپۆرتەكەیدا ووردیكردوەتەوە، 70% ـی ئەوانەی كە كوژراون لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا بە گوللە راستەوخۆ لە سەرو سنگیان دراوەو كوژراون.

لە راپۆرتی لیژنە رەسمییەكەی حكومەتی عێراقدا هاتووە، قەناس بەدەستەكان لە بەرزاییەكانی بەغدا لەسەر هۆتیل‌و شوێنەكانی ترەوە خۆپیشاندەرانیان كردوەتە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقتەدا سەدر: رێگا نادەن ئەمریکا سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران پاڵپشتیی مانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆنامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی عێراق پێشكه‌ش ده‌كات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. له‌ ناوه‌ندی پارێزگای زیقار 4 خۆپیشانده‌ر كوژران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌وڵه‌كانی فڕاكسیۆنی سائیڕون بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیران به‌رده‌وامه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیستانی، پێیباشه‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وام بێت تاوه‌كو داواكارییه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق..لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی داواده‌كات عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هه‌نگاو بێت

سەرەتا