پێش 3 هەفتە 114 جار خوێنراوەتەوە

توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانی 4 شارو شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران

په‌یام

سه‌رۆك شاره‌وانی چوار ناوچه‌ی باكووری كوردستان له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆردا، ده‌ستگیر كران.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری دیاربه‌كر (ڕۆژدا نازڵیه‌ر)ی سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی (كۆجاكۆیو)یان، ده‌ستگیر كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان (ڕۆژدا نازڵیه‌ر) سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)یه‌ و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت "لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆر" ده‌ستگیر كراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، (عه‌دنان سه‌لچوق مزراكڵی) سه‌رۆكی پێشووی گه‌وره‌ شاره‌وانی دیاربه‌كر، (كه‌زبان یه‌ڵماز) سه‌رۆك شاره‌وانی (كایاپنار)، (ئۆرهان ئایاز) سه‌رۆك شاره‌وانی (بیسمیل)یش، به‌ هه‌مان شێوه‌، ده‌ستگیر كران.

ئه‌م سێ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ش سه‌ر به‌ هه‌ده‌په‌ن و پێشتر به‌ تۆمه‌تی ''ئه‌ندامبوون و پڕوپاگه‌نده‌ بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی'' له‌ كاره‌كانیان دوورخرابوونه‌وه‌و له‌ئێستاشدا ده‌ستگیركراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    لە یەک هەفتەدا تورکیا نزیکەی‌ چوار هەزار کۆچبەری دەستگیرکردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌وه‌ڵامی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌له‌ستینی؛ موشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    غه‌ززه‌.. سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی شه‌هیدبوو

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ناردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعشی بۆ وڵاته‌كانیان ده‌ستپێكرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    رووسیا: هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وتی سووریا وه‌ك دزی وایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تادێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ سوریا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، ڕووسیاش به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: مردنی مورسی تاوانێكه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیسییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌

سەرەتا