پێش 3 هەفتە 123 جار خوێنراوەتەوە

لوبنان.. حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیاری چاكسازی ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانیش ڕه‌تیانكرده‌وه‌

په‌یام

حكومه‌تی لوبنان ژماره‌یه‌ك بڕیاری به‌ ئاراسته‌ی چاكسازی ئابووری ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانییش ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌ء داوای حكومه‌تی ڕزگاری ده‌كه‌ن.

له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران چه‌ند بڕیارێكی به‌ ئاڕاسته‌ی چاكسازی ده‌ركرد، له‌ دیارترین ئه‌و بڕیارانه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌بالێكانه‌ بۆ نیوه‌.

دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌، (سه‌عد حه‌ریری) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان له‌ په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنییدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕیارانه‌ به‌ ئامانجی ناچاكردنی خۆپیشانده‌ران به‌ وازهێنان له‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌رنه‌كراون.

لای خۆیانه‌وه‌، خۆپیشانده‌ران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌نگاوه‌ چاكسازییه‌كانی حكومه‌تییان ڕه‌تكرده‌وه‌و به‌ "ناواقعی"یان ناوبرد و ڕه‌تیان كرده‌وه‌ ده‌ست له‌ خۆپیشاندان هه‌ڵگرن.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، خۆپیشانده‌ران داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی ڕزگاری له‌ ده‌ره‌وه‌ی لایه‌ن و پێكهاته‌ سیاسییه‌كانی به‌شداری ئێستای ده‌سه‌ڵات، ده‌كه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    لە یەک هەفتەدا تورکیا نزیکەی‌ چوار هەزار کۆچبەری دەستگیرکردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌وه‌ڵامی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌له‌ستینی؛ موشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    غه‌ززه‌.. سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی شه‌هیدبوو

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا ناردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعشی بۆ وڵاته‌كانیان ده‌ستپێكرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    رووسیا: هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وتی سووریا وه‌ك دزی وایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تادێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ سوریا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، ڕووسیاش به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ینێ چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: مردنی مورسی تاوانێكه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیسییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌

سەرەتا