پێش 3 هەفتە 260 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕزگاربوونی لەم دۆخەی ماوەی دووە وەرزە تێیکەوتووە و هەوڵ دەدات داجۆن سانچۆی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.

 
ڕۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کەسانی تایبەتیان بۆ چاودێریکردنی سانچۆ ناردۆتە ئەڵمانیا و لە نزیکەوە دەیانەوێت هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ئەو هێرشبەرە لاوەی یانە ئەڵمانییەکە بکەن و دواتر گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی دۆڕتمۆندا دەستپیدەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەرکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاسان نابێت، چونکە یاریزانەکە لە لایەن یانەکانی پرێمەرلیگ و بەتایبەتی مانچستەر یونایتدەوە گرنگی لە ڕادەبەدەری پێ دەدرێت و نرخی یاریزانەکەش لە بازاڕی گواستنەوەدا بە نزیکەی 70  ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەی سانچۆ هێڵی هێرشبردنی یانەکەی بەهێز بکات، چونکە پێیان وایە هازارد ناتوانێت بەو ئاستەوە دەربکەوێت کە یانەکە پێویستی پێیەتی و هەڵکشانی تەمەنیشی ڕێگە نادات یاریزانەکە لەوە زیاتر ئاستی پێشبکەوێت.

سانچۆی 19 ساڵ هاوینی 2017 لە لاوانی یانەی مانچستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانەی دۆڕتمۆندەوە کردووە و لەگەڵ ئەو یانە زەرد پۆشەشدا لەسەرەتایی ئەم وەرزەداوە بەشداری 7 یاری کردووە و 3 گۆڵی تۆمار کردووە و  6 گۆڵیشی بۆ یاریزانانی هاوڕێی دروستکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ دەکاتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕامۆس: تکایە چی دیکە ئەم کارە مەکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیروپشکی جامی سۆپەری ئیسپانی ڕاکێشرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناپۆلی دەستبەرداری یاریزانێکی گرنگی یانەکەی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ساری زانیارییەکی مەترسیدار سەبارەت بە پێکانی کریستیانۆ ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کارگێڕی ئەرسیناڵ چارەنووسی ئۆنای ئیمری یەکلایکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێرد: لەگەڵ مێسی هەموو بردنەوەیەک ئاسانە و داهاتووشم ڕوونە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان ستایشی ئاستی یاریزانێکی یانەکەی دەکات

سەرەتا