پێش 3 هەفتە 145 جار خوێنراوەتەوە

داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

زەینەدین زیدانی فەرەنسی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە دۆخێکی قورس و هەستیاردا تێدەپەڕێت و داهاتووی لە مەترسیدایە.

لەم بارەیەوە کەناڵی چیریگینتۆی ئیسپانی و ڕۆژنامەی مۆندیۆ دیپۆریڤۆی کەتەلۆنی ئاماژە بەوە دەکەن، کە داهاتووی زیدان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کەوتۆتە دۆخێکی هەستیارەوە و کارگێڕی یانەی شاهانە لە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەکە ناڕازین و پێیانوایە گەڕانەوەی ئەو ڕاهێنەرە هیچی شتێکی ئەوتۆی لە یانەکەدا نەگۆڕیووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەم هاوینەدا پێنج یاریزانی لەسەرجەم هێڵەکان بۆ گواستراوەتەوە.

سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە لە ئەگەری شکستی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای گەڵاتەسەڕای لە ڕۆژی سێ شەممەدا، ئەوا دوورنییە بەرپرسانی مێرنگی بڕیاری دوورخستنەوەی زیدان بدەن.

زیدان کە توانی سێ جار نازناوی یانە پاڵەوانەکان بۆ ڕیاڵ مەدرید بباتەوە، هاوینی 2018 دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند، بەڵام لە کۆتاییەکانی وەرزی ڕابردوودا بۆ ڕاهێنەرایەتی مێرنگی گەڕایەوە و تا ئێستاش ئەنجامەکانی بە خواستی هاندەران و سەرۆکایەتی و کارگێڕی یانەکە نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ دەکاتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕامۆس: تکایە چی دیکە ئەم کارە مەکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیروپشکی جامی سۆپەری ئیسپانی ڕاکێشرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناپۆلی دەستبەرداری یاریزانێکی گرنگی یانەکەی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ساری زانیارییەکی مەترسیدار سەبارەت بە پێکانی کریستیانۆ ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کارگێڕی ئەرسیناڵ چارەنووسی ئۆنای ئیمری یەکلایکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێرد: لەگەڵ مێسی هەموو بردنەوەیەک ئاسانە و داهاتووشم ڕوونە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان ستایشی ئاستی یاریزانێکی یانەکەی دەکات

سەرەتا