پێش 4 هەفتە 314 جار خوێنراوەتەوە

سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی وەڵامی یۆرگن کلوپی ڕاهێنەری یانەی لڤەرپووڵ دەداتەوە و پێیوایە مارتن ئاتکسۆنی داوەر پیاوی یارییەکەیان بووە.

دوا بە دوای یەکسانبوونەکەیان بەرانبەر لیڤەپووڵ، سۆڵشایەر بۆ میدیاکان دواو و وتی: بەو ئاستەی یاریزانەکانم پێشکەشیان کرد دڵخۆشم و سوپاسی هاندەرانی یاریگاکە دەکەم بۆ ئەو پاڵپشتییە بەهێزە و ئێمەش یارییەکی باشمان ئەنجامدا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان ڕەتیکردەوە بە درێژایی یارییەکە بە شێوەی بەرگری یاریان کردبێت و ئاماژەی بەوەکرد کە لە کۆتاییەکانی گێمی دووەمدا کەمێک لە ژێر فشاردابوون، بەڵام بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ ئەو فشارەدا کردووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بە درێژایی یارییەکە نەیانهێشتووە لیڤەرپووڵ دەرفتی زۆری بۆ دروست ببێت.

لە کۆتایشدا سۆڵشایەر لە وەڵامی ڕەخنەکانی کلوپ بۆ سەر داوەری یارییەکە وتی: ئێمە یاری تۆپی سەبەتە ناکەین و بە دڵنیاییەوە بەریەککەوتن لە تۆپی پێدا دەبێت و ئەوەش بە واتای ئەوە نایەت کە هەموو بەریەککەوتنێک فاوڵ بێت، پێشموایە داوەرەکە پیاوی یارییەکە بوو توانیبووی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات و چاوپۆشی لە هەندێ حاڵەت دەکرد بۆ ئەوەی گڕوتین لە یاریگادا بمێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی... تۆتینهام دوورخستنەوەی پۆچیتینۆی ڕاگەیاند

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    کلوپ قورسترین یاریگای ئەوروپا دەستنیشان دەکات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لویس ئێنریکی دەگەڕێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هازارد چۆن باسی بێنزیمە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی چێڵسی ئارەزووی یاریکردن لە بەرشەلۆنە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە ڕاهێنەری ئینتەرمیلان دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی بەرازیل مۆندیالی تازە پێگەیشتووانی بردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی داناوە

سەرەتا