پێش 3 هەفتە 381 جار خوێنراوەتەوە

کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ڕۆناڵد کۆیمانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵندا ئارەزوو دەکات لە دوای یۆرۆی 2020 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وەربگرێت.



ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کۆیمانی ڕاهێنەر ئارەزوو دەکات لە دوای یۆرۆی داهاتوو ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت و ئامانجیشی بردنەوەی نازناوی یانە پاڵەوانەکانە، ئەمە لە کاتێکدا وەک یاریزانە لە ساڵی 1992 بە درێسی بەرشەلۆنەوە نازناوەکەی بردۆتەوە.

نیکۆجان هوجمای بەڕێوبەری وەرزشی یەکێتی تۆپی پێی هۆڵنداش لە لێدوانێکدا دەڵێت: کۆیمان نایەوێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە بکات تەنیا یانەی بەرشەلۆنە نەبێت، خۆشی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان وەک ڕاهێنەر بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە.

بەڕێوبەرە وەرزشییەکەی هۆڵندا ئەوەی خستەڕوو کە سەرکەوتنی کۆیمان لەگەڵ هۆڵندا هاوکاری ڕاهێنەرەکە دەکات تا ئەوەی بەرەو یانەی بەرشەلۆنە بڕوات.

گرێبەستی کۆیمان لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵندا دوای مۆندیالی  2022کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی بوونی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەیانەی بەرشەلۆنەوە بکات، ئەمە لە کاتێکدا گرێبەستی ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بلوگرانا لە هاوینی 2020 کۆتایی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ دەکاتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕامۆس: تکایە چی دیکە ئەم کارە مەکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیروپشکی جامی سۆپەری ئیسپانی ڕاکێشرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناپۆلی دەستبەرداری یاریزانێکی گرنگی یانەکەی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ساری زانیارییەکی مەترسیدار سەبارەت بە پێکانی کریستیانۆ ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کارگێڕی ئەرسیناڵ چارەنووسی ئۆنای ئیمری یەکلایکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤاڵڤێرد: لەگەڵ مێسی هەموو بردنەوەیەک ئاسانە و داهاتووشم ڕوونە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان ستایشی ئاستی یاریزانێکی یانەکەی دەکات

سەرەتا