پێش 4 هەفتە 329 جار خوێنراوەتەوە

خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت


كلیلی سەرەكی مانەوەی مرۆڤ بە تەندروستی خۆراكە، ئەگەر زیاد لە بڕی پێویست خواردن بخورێت مرۆڤ دوچاری قەڵەوی دەبێت كە سەردەكێشێت بۆ توشبوون بە چەندین نە خۆشی، هەروەها كەمخۆری دەبێتە هۆی لەدەستدانی كێشی لەش و لاوازبوونی جەستە، بۆیە پێویستە خۆراك بە بڕی پێویست بخورێـت، لەوەش گرنگتر هەڵبژاردنی جۆر و بڕی خۆراكە بە شێوازی تەندروست.

لێرەدا ئاماژە بەچەند رێنماییەك دەكەین، لەوانەش:

١. خواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوەكان، پێویستە رۆژانە پێنج جۆر لە میوە و سەوزەی جۆراو جۆر بخورێت، كە فرێش و تازە بن، یاخود وشكراو بن.
٢. كەمكردنەوەی بڕی چەوری لە خۆراكدا، مرۆڤ پێویستی بە چەورییە خۆراكیەكان هەیە، بەڵام پێویستە بزانێت جۆری تەندروست بەكاربهێنێت و بە بڕی پێویست بێت، هه‌روه‌ها كەمكردنەوەی بڕی شەكر، خۆراك و خواردنەوە شیرینەكان رێژەیەكی زۆر لە وزەیان تێدایە، ئەگەر بەبڕی زیاد لەپێویست بەكاربهێنرێن زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، هەروەها دەبنە هۆی زیاد بوونی كێشی لەش، بە تایبەت شەكری سپی و دەستكرد، بۆیە پێویستە ئەو خۆراكانە بەكاربهێنرێن كە شەكریان تێدا نییە.
٣. كەمكردنەوەی خوێ، بەكارهێنانی خوێ زیاد لەپێویست مەترسی بۆ تەندروستی دروست دەكات، هه‌روه‌ها زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات، بۆیە پێویستە زیاد لە پێویست بەكار نەهێنرێت، بڕی پێویستی خوێ بۆ كەسێكی پێگەیشتوو لە ڕۆژێكدا بریتیە لە كەوچكێكی چا.

٤. گرنگی دان بە جوڵەی جەستەیی و چالاكی وەرزشی، وەرزش و جوڵەیی جەستەیی هاوشانی خۆراك گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ، یاریدەی مانەوەی دەدات بە تەندروستی و هەروەها لە مەترسی توشبوون بە زۆر نەخۆشی دەیپارێزێت.
٥. هەرگیز مەهێڵە تيونت ببێت، تينوو بوون مانای پێویستی لەشە بۆ ئاو و مەترسی توشبوون بە وشكبوونەوەی جەستەی لێدەكرێت، چونكە لەش بۆ هەموو زیندەچالاكییەكانی پێویستی بە ئاو هەیە و پێویستە رۆژانە بڕی تەواو لە ئاوی خاوێن بخورێتەوە، لەگەڵ خواردنەوە سروشتیەكانی دیكه‌، كە شەكر و خوێ لە دروستكردنیاندا بەكار نەهێنرابن.

٦. خۆپاراستن لەو خۆراكانەی زیان بەتەندروستی دەگەیەنن، هەندێك خۆراك هەن مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست دەكەن، پێویستە واز لەبەكارهێنانیان بهێنرێت، یاخود كەم بەكار بهێنرێن، وەك خۆركە خێراكان، خۆراكە لە قوتونراوەكان، خۆراكی سەردانەپۆشراو، خۆراكێك كە دڵنیا نەبیت لە شێوازی ئامادەكردنەكەی، ئەو خۆراكانەی ماددەی پارێزەریان تێدایە.
٧. گرنگیدان بە ژەمی بەیانیان، هەندێك كەس ژەمی بەیانیان ناخۆن بۆ ئەوەی كێشی لەشیان دابەزێنن، بەڵام لە ڕاستیدا خواردنی ژەمێكی تەندروست لە بەیانیاندا كە پڕبێت لە ڕیشاڵە خۆراكیەكان و دوربێت لە شەكر و خوێ، یاریدەی هاوسەنگڕاگرتنی كێشی لەش دەدات و تەندروستی بە مرۆڤ دەبەخشێت.

له‌ ماڵپه‌ڕی نەخۆشخانەی بەخشین وه‌رگیراوه‌ ..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆچی هەندێک کەس بەردەوام سەرمایانە؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چەند ڕاستی و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی سی

  • پێش 2 هەفتە

    ئایا هه‌موو پشت ئێشه‌یه‌ک ئینزلاقه؟

  • پێش 2 هەفتە

    نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ لە پیاواندا

  • پێش 3 هەفتە

    شێرپه‌نجه‌ی سنگ له‌پیاواندا

  • پێش 4 هەفتە

    خواردنی ته‌ندروست چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێت

  • 16/10/2019

    نیشانه‌ و مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن

  • 09/10/2019

    پزیشكێكی كورد، دایكان و باوكان له‌ مه‌ترسیه‌كی ئه‌سپرینی منداڵان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەرەتا