02/05/2024
305 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر لە قەڵادزێ سەردانی حوجرەی ئیمامی غەزالی و خوێندنگای ئیسلامی كرد
پەیام
مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان سەردانی
قەڵادزێی كرد و لە وتەیەكیشدا باسی لە ڕۆڵ و پێگەی زانایانی ئیسلامی لە ناوچەكە
كرد.
مامۆستا عەلی باپیر بە یاوەریی وەفدێكی مەڵبەندی ڕانیە و
ئەنجوومەنی قەڵادزێ، حوجرەی ئیمامی غەزالی و خوێندنگای ئیسلامیی پشدەری بەسەر كردەوەو
لایەن هەریەك لە هەریەكە لە ( مامۆستا مەلا عەلی هێرۆیی و مامۆستا مەلا موحەممەدی
مودەڕیس و مامۆستا مەلا سەلمان و مامۆستایانی دیكەو فەقێیانی حوجرەو خوێنكارانی خوێندنگاكەوە
بە گەرمی پێشوازیان لێ كرا.
مامۆستا عەلی باپیر لە وتەیەكیدا تیشكی خستە سەر گرنگی ئەدەب
و ڕێز لە وەرگرتنی زانستی شەرعیی و، ڕۆڵ و پێگەی زانایان و قوتابیانی زانستی شەرعیی
و، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیداری مامۆستایان و فەقێ و خوێندكاران.
لای خۆشیەوە مامۆستا عەلی هێرۆیی بە ناوی خۆی و ئیدارەی
حوجرەوە وێڕای بەخێرهێنانی گەرم، زۆر سوپاسی مامۆستا عەلی باپیر و شاندی یاوەری
كرد و، سەردانەكەیانی زۆر بەرز نرخاند و، خۆشحاڵی خۆی و تەواوی مامۆستایان و فەقێیانی
بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و، هیوای خواست كە توانای مسوڵمانان یەكبخرێت و، برایەتی و
تەبایی نێوان سەرجەم گروپ و تەوژمە ئیسلامییەكان و ئەهلی قیبلە لە كوردستان بەرقەرار
بێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە