17/10/2019 202 جار خوێنراوەتەوە

روسیا: رێكه‌وتنی كورده‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێكه‌وتنێكی باش بووه‌


ڕووسیا ده‌ڵێ: پشتكردنی ئه‌مریكا، وای له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئه‌نجام بده‌ن، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ باش بووه‌ و ئه‌نجامه‌كانیشی ده‌ركه‌وتوون.

(سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ (سۆچی) قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان كرد‌و وتی: ئێمه‌ ڕێز له‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا كه‌ بۆ سنووره‌كان هه‌یه‌تی،  ده‌گرین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی سووریا و هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وام بێت.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای دانوستاندن له‌ نێوان حكومه‌تی سووریا و توركیا ده‌كات، ئه‌مریكاش به‌ نانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ: ده‌مێكه‌ پێمان گوتوون ئه‌مریكا له‌ سووریا خه‌ریكی دروستكردنی شه‌ڕی تائیفییه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، (بوسه‌ینه‌ شه‌عبان) ڕاوێژكاری سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند: ڕووسیا هه‌وڵ ده‌دات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌ نێوان توركیا، ڕووسیا و حكومه‌تی دیمه‌شق له‌ سۆچی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ٢١ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرووبووم و ئامێرەکانی کشتوکاڵی دەکرێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران.. 44 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرده‌كرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    "تاوه‌كو ئێستا له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان 45 هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌"

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گۆڕانكاری‌ له‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ په‌ڕله‌مان ده‌كرێت‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ نوێ هه‌ڵده‌بژێدرێن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خه‌ڵاتی ڕێزلێنان وه‌كو شاری ئاشتی به‌ دهۆك به‌خشرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری، سه‌ندیكاو وه‌زاره‌تی ناوخۆ پرۆتۆكۆڵێك واژۆده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر به‌ڵێنده‌ره‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر

سەرەتا