17/10/2019 6694 جار خوێنراوەتەوە

ژماره‌ی كوژراوانی سوپاو میلیشیاكانی توركیا له‌ رۆژئاوای كوردستان ئاشكراكرا



ژماره‌ی كوژراوانی‌ میلیشیا چه‌كداره‌كانی‌ سه‌ر به‌  توركیا له‌  هێرشه‌كانی‌ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان  ئاشكرا كرا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی ڕایگه‌یاند: له‌ ڕیزه‌كانی سوپای نیشتمانیی سووریا له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی (كانی ئاشتی)دا، (64) چه‌كدار كوژراون.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ڕۆژی ڕابردوو، له‌ شارۆچكه‌كانی (گرێ سپی) و (سه‌رێكانی) له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان پێكدادانی توند له‌ نێوان میلیشیا چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕوویداوه‌، له‌ ئه‌نجامدا 18 چه‌كدار كوژران ‌و 51 ی دیكه‌یش بریندار بوون ‌و چه‌كدارێكشی بێ سه‌روشوێنه‌.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، سوپای توركیا به‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پڕۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ست پێ كرد‌و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموركرات ئاماری‌ جیاواز له‌سه‌ر كوژراوانی‌ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ٢١ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرووبووم و ئامێرەکانی کشتوکاڵی دەکرێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران.. 44 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرده‌كرێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    "تاوه‌كو ئێستا له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان 45 هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌"

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گۆڕانكاری‌ له‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ په‌ڕله‌مان ده‌كرێت‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ نوێ هه‌ڵده‌بژێدرێن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خه‌ڵاتی ڕێزلێنان وه‌كو شاری ئاشتی به‌ دهۆك به‌خشرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری، سه‌ندیكاو وه‌زاره‌تی ناوخۆ پرۆتۆكۆڵێك واژۆده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر به‌ڵێنده‌ره‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر

سەرەتا