پێش 4 هەفتە 290 جار خوێنراوەتەوە

كه‌ركوك.. كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌



كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كه‌ركووك، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كده‌نگی‌ و یه‌كهه‌ڵوێستیی‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد. وه‌فده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌ له‌ حه‌سه‌ن شێخانی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ پێكهاتبوون و، له‌ لایه‌ن ڕێباز صابر، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و كارگێڕ و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی‌ كه‌ركووكی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌وه‌ پێشوازی كران.
له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان كردنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر به‌ هاووڵاتیانی شاره‌كه‌.
هه‌ر له‌ دیداری نێوان هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیدا، به‌ گرنگ زانرا كورد نێوماڵی خۆی ڕێك بخات و له‌ كه‌ركووك یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بێت.
هه‌ردوو لا هاوڕا بوون كه‌ بۆ  هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كورد هه‌نگاوی جدیتر و زیاتر بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ببێته‌وه‌ به‌ هێزی یه‌كه‌م و له‌ هه‌یكه‌لێتیی ئیداریی شاردا ڕۆڵی ئیداری و ئه‌منی‌ی خۆی بگێڕیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ د.موحسین عه‌بدولحه‌مید كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاهەنگێكی جەماوەری بەبۆی یادی لە دایكبوونی پیشەوای مرۆڤایەتی ئەنجامدرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونەوەی گشتی ناوەندی سلێمانی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان ئەنجامدرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پیره‌مه‌گروونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبونەوەی گشتیان ئەنجامدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تۆڕی میدیایی كۆمەڵ بەشداری كۆبوونەوە گشتییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كانی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌رده‌وامه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رده‌وامه‌

سەرەتا