04/04/2024
83 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری شەهیدانی فەڵەستینی لە غەززە 33 هەزار كەسی تێپەڕاند
پەیام
بۆردومانەكانی
سوپای زایۆنی لەسەر شارەكانی دێرولبەلەح و ڕەفەح بەردەوامە و بەهۆیەوە چەند هاووڵاتیەك
شەهید بوون.
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی ماڵێكەوە لە گەڕەكی جونەینەی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح فەڵەستیینیەك
شەهید و ژمارەیەكی دیكە بریدار بوون، لە ماوەكانی شەوی ڕابردووشدا لە گەڕەكی تەلسوڵتان
لە ڕۆژاوای شارەكە حەوت ئاوارە شەهید بوون كە سیانیان منداڵ بوون، ئەمە جگە لەوەی
ژمارەیەكی دیكە بە شێوەی جیاواز بریندار بوون.
هاوكات
لە بۆردوومانەكەدا ماڵەكان بەتەواوی خاپوور بوون و سەربازانی سوپای زایۆنییش بەدەم
تەقەكردنی چڕەوە جارێكی دیكە هێرشیان كردووەتەوە سەر ڕۆژهەڵاتی دێرولبەلەح و ڕووبەڕووبوونەوەی
توندی لە نێوان سوپای زایۆنی و بەرەنگاریكاران درووست بووە و كەتیبەكانی قەسامیش بەئامانجگرتنی
چەند كەرەستەیەكی سەربازیی سوپای زایۆنی ڕاگەیاند.
بەرەی
بەرەنگاری عێراقیش ئەمڕۆ بەئامانجگرتنی بنكەی "ڕامات دیڤید"ی ئاسمانی لە
خاكی قەوارەكە بە درۆن ڕاگەیاند.
لەلایەكی
دیكەوە و وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سوپای زایۆنی
شەش كۆمەڵكوژی ئەنجام داوە كە بووەتە هۆی شەهید بوونی 62 كەس و بریندار بوونی 91ی
دیكە لە تەواوی كەرتەكە.
هەروها
ئاماری شەهیدان بۆ 33 هەزار و 37 كەس و بریندارانیش بۆ 75 هەزار و 668 كەس بەرز
بووەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە