10/03/2024
3417 جار خوێنراوەتەوە
بۆ پارشێو، باشترین جۆره‌کانی خۆراک ئه‌مانه‌ن
پەیام
ژه‌می پارشێو، ژه‌مێکی سه‌ره‌کی و گرنگی مانگی ره‌مه‌زانی
پیرۆزه که پێویسته بخورێت و تا دره‌نگتر بخورێت باشتره.
- باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو ئه‌مانه‌ن:
١- یه‌کیک له‌م خۆراکانه: یه‌ک قاپ ماست، یان هێلکه‌ی کوڵاو یان په‌نیر
یان نیسکێنه یان گوێز و هه‌نگوین، یان یه‌ک قاپ ماست یا نۆکاو یان یه‌ک قاپ ماست
لۆبیای کوڵاو.
۲ـ نانی تیری یان هه‌ورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره)، هه‌روه‌ها
دوو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتوون.
۳ـ میوه‌یه‌ک یان سه‌وزه‌یه‌ک (شووتی، کاڵه‌ک،
ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما، مۆز، چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه ڕێواس، شلیک).
٤ـ یه‌ک
بۆ دوو په‌رداخ ئاو.
چا باشتره نه‌خورێته‌وه، ئه‌گه‌ر خورایه‌وه
له یه‌ک پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه. پێویسته تا نیو سه‌عات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت
و نه‌خه‌وێته‌وه.
خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو كامانه‌ن؟
۱ـ برنج و شله.
۲ـ خواردنی سوورکراوه.
۳ـ شیرینی و چه‌وری.
٤ـ ڤاست
ڤوود.
٥ ـ شه‌ره‌به‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازییه‌کان.
٦ ـ خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.
تێبینی:
پێویسته رۆژووانانی به‌ڕێز پابه‌ندی رێنماییه
ته‌ندروستییه‌کانی مانگی ڕه‌ه‌زان ببن و دووربکه‌ونه‌وه له هه‌ڵه باوه‌کان.
دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە