10/03/2024
176 جار خوێنراوەتەوە
كۆمهڵی دادگهری ڕاگهیهنراوێكی له ساڵیادی ڕاپهڕینی خهڵكی دهڤهری سۆران بڵاوكردهوه
پهیام
بسم الله الرحمن الرحيم
(وَلَا تَحۡسَبَنَّ ٱللَّهَ غَـٰفِلًا عَمَّا يَعۡمَلُ ٱلظَّـٰلِمُونَۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمۡ لِيَوۡمࣲ تَشۡخَصُ فِيهِ ٱلۡأَبۡصَـٰرُ)
جەماوەری سەربەرزی كوردستان
خەڵكی تێكۆشەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
سی و سێ ساڵ بەرلە ئێستا و لە رۆژێكی وەكو ئەمرۆ و لە 10-3-1991 جەماوەری دەڤەرەكەمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دژی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعسی داگیركەر ڕاپەری كە ئەو رژێمە 35 ساڵ حوكمی كرد و بەجۆرەها شێوە و شێواز بێ گوێ دانە ئاین و یاسا و داب و نەریت گەلی ئێمەی ئەنفال و كیمیا باران و جینۆساید كرد و سڵَی لە هیچ تاوانێك نەكردەوە .
ئێمە ئەم یادە لەكاتێكدا دەكەینەوە كە خەڵكی كوردستان گیرۆدەی چەندین قەیرانی دروستكراوی بێ پاسا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەدەست دەسەڵاتدارانی هاوزمانیان ژیانیان سەختترو گوزەرانیان خراپتر دەبێت
ئامانجی راپەرین ئازادكردنی گەلی كوردستان بوو لە ستەم و ژێر دەستەیی و هێنانەوەكایەی دەسەڵاتی هاوڵاتی بوو ، بەڵام بەداخەوە دوای سی و سێ ساڵ دەبینین دەسەڵات دارانی كورد پێچەوانەی ئەو ئامانجە دەجوڵینەوە و دەسكەوتی راپەرین بچوككرایەوەو بوە هەڵی كار بۆ كۆمەڵە خەڵكێك و چەند بەنەماڵەیەك و ئەوەی لەگەڵ ئەوان نەبێ حسابی بۆ ناكرێ .
گەلی كوردستان ڕاپەڕینیان لەپێناو ئازادی و شكۆی مرۆڤ كرد بەڵام ئەوەی جێگای داخە كە ئێستا دەیبینین ئازادیخوازان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین ڕووبەڕوی تیرۆر و ئازارو ئەشكەنجەو زیندانی دەبنەوەو شكۆو كەڕامەتیان ژێرپێ دەخرێ.
پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەڕوونی لە پەیامی راپەرین تێبگەن كەئەوەی بووە هۆكارو پاڵنەری ڕاپەڕین و ڕق و توڕەیی جەماوەری بەڕویی بەعس دا تەقاندەوە زوڵم و ستەم و چەوساندنەوە بوو نەك شتێكی تر ، بۆیە هەركاتێك ئەو هۆكارانە هەبوون ڕاپەڕینی جەماوەریش ئەگەرێكی نزیك و چاوەڕوانكراوە!!
ئێمە یادی سی وسێ ساڵەی راپەرینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرزرادەگرین ، وەك هەمیشە بەردەوام دەبین لە دژایەتی ستەمكاری و هەوڵ دان بۆ خۆشبەختی میللەتی خۆمان ، لە ئێستاش كە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە و بەشداری كارای هاوڵاتیان و باشترین رێگە چارەیە بۆ كۆتای هێنان بە گەندەڵی و پاوانخوازی .
كۆمەڵی دادگەری كوردستان
مەڵبەندی سۆران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە