07/03/2024 126 جار خوێنراوەتەوە

بریکارەکەی دەیڤز لە بارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕوونکردنەوە دەدات

پەیام سپۆرت - مەروان تاڵب

بریکارەکەی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەندی و بەرگریکاری یانەی بایرن میونخ لە بارەی ڕێککەوتنی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ دەیڤز ڕوونکردنەوە دەدات.

 سەرەتا ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی شاهانە لەگەڵ دەیڤز گەیشتووەتە ڕێککەوتنی زارەکی سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بەرگریکارەکە بە یانەکەی قەڵای سپییەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردبوو، بەرپرسانی بایرن میونخ بەرانبەر ڕۆیشتنی دەیڤز دەیانەوێت بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بەدەست بهێنن، بەڵام ئەو بڕە پارەیە زۆر دوورە لەوەی کە یانە مەدریدییەکە دەیەوێت لە بەرانبەر بەدەست هێنانی یاریزانە کەنەدییەکە بیدات، کە بڕەکەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژنامە ئەڵمانییەکان بڵاویان کردۆتەوە، لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤز ڕیال مەدرید ئامادەیە موچەی ساڵانەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بە یاریزانەکە بدات.

لەبارەی ئەو هەواڵانەوە بریکارەکەی دەیڤز هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ هیچ یانەیەک بوونی نییە و سەرنجی ئێستای بەرگریکارەکە تەنیا لەسەر بایرن میونخە و لە چەند مانگی داهاتوو هەموو بژاردەکان لەبەرچاو دەگرن.

شایەنی باسە گرێبەستی ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە هاوینی 2025 لەگەڵ بایرن میونخ کۆتایی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕامۆس گرەو لەسەر مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێک توند لە ئاڵۆنسۆوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک بێبەرانبەر بگوازێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دێمبڵی: لە بەرشەلۆنە هەڵەم کرد و باجەکەیم دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی ئێران و قەوارەی زایۆنی ڕێگری لە یاریزانێک دەکات بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک لەبەر چەند تایبەتمەندییەک داوای گواستنەوەی پیریسیچی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مانچینی: هەڵەم کرد و دەمەوێت ڕاستی بکەمەوە

سەرەتا