04/03/2024
502 جار خوێنراوەتەوە
باشترین هه‌نگاوه‌کان بۆ دابەزاندنی کێش
قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش، هۆکاری زیاتربوونی ئه‌گه‌ری
تووشبوونه به زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی وه‌کو: به‌رزی فشاری خوێن، شه‌کره، نه‌خۆشیه‌کانی
دڵ، جه‌ڵته، سه‌وه‌فانی جومگه‌کان، گه‌لێک جۆری شێرپه‌نجه؛ له هه‌مان کاتدا کاریگه‌ری
نیگه‌تیڤی هه‌یه له سه‌ر باری ده‌روونی و بواری کومه‌ڵایه‌تی.
گرنگترین هه‌نگاوه‌کان بۆ رزگاربوون له قه‌ڵه‌وی:
١ـ یه‌کسه‌ر ده‌ستپێبکه:
چیتر کات به فیڕۆ مه‌ده و مه‌ڵێ پاش ماوه‌یه‌کی
تر، ئیراده‌ی خۆت و چاودێریکردنی شێوازی ژیانی رۆژانه گرنگترین بنه‌مای دابه‌زینی
کێشه، هه‌موو رۆژێک بڕی (٥۰۰ کالۆری) له خۆراک که‌متر بخۆ، ده‌توانیت له رێگه‌ی پسپۆڕی خۆراکه‌وه
زانیاری ته‌واو وه‌ربگریت.
٢ـ که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی ڤاست ڤوود:
وه‌ک
هه‌مبه‌رگر و گه‌س و که‌نتاکی و خواردنه‌وه گازیه‌کان و شه‌ربه‌ت و سارده‌مه‌نی،
له نێوان ژه‌مه‌کان ئه‌گه‌ر برسیت بوو، به سه‌وزه و میوه و چه‌ره‌سی کاڵ خۆت تێر
بکه، چاره‌کێک پێش ژه‌مه سه‌ره‌کییه‌کان قاپێک زه‌ڵاته بخۆ.
۳ـ ڕۆژانه دوو بۆ سێ جار سه‌وزه و میوه بخۆ:
ئه‌و خۆراکانه
زیاتر بخۆ که ده‌وڵه‌مه‌ند به پرۆتین، هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ جار ماسی بر‌ژاو بخۆ،
دوور بکه‌وه له خواردنی شیرینی و پسکیت و ئیشی هه‌ویر، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ
و قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی په‌نا بۆ خواردن مه‌به.
٤ ـ له ناو قاپی بچووک و به هێواشی خواردن بخۆ:
دوای تێر خواردن یه‌کسه‌ر هه‌ڵسته، به دیار
ته‌له‌فزیون و ئه‌نته‌رنێته‌وه نان مه‌خۆ، بڕی پێویست ئاو بخۆره‌وه، له کۆتایی
هه‌فته و سه‌یران و سه‌فه‌ر و پشووه‌کان زیاده خۆری مه‌که.
٥ ـ خۆراکی ته‌ندروست هه‌ڵبژێره:
وه‌کو به‌کارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوون و که‌تان
بۆ چێشتلێنان، خواردنی شیر و شیره‌مه‌نی که‌م چه‌وری، برنجی بۆر و ئاردی بۆر، نانی
تیری یان هه‌ورامی، زۆربه‌ی ژه‌مه‌کان له ماڵه‌وه نان بخۆ.
٦ـ ئه‌نجام
دانی وه‌رزش:
رۆژانه
نیو سه‌عات یان زیاتر به پێ بڕۆ، له جیاتی مه‌سعه‌د قادرمه‌کان به کاربێنه، بۆ
شوینی نزیک به پێ بڕۆ، له ماڵه‌وه هه‌موو نیو سه‌عاتێک پێنج خوله‌ک هاتووچۆ بکه،
ئه‌گه‌ر توانیت هه‌فته‌ی چه‌ند جارێک بچۆ بۆ مه‌له‌کردن یان جێم.
۷ــ شه‌وانه پێش سه‌عات یانزه بخه‌وه:
به‌یانیان
پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ک نانی به‌یانی بخۆ له ماڵه‌وه، نیو سه‌عات پێش ژه‌مه‌کان
یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه، دوور بکه‌ره‌وه له خواردنی سوێر، شیرینی و
چپس خواردنه‌وه‌ی چپس با له ناو ماڵ و له به‌رده‌ستت نه‌بێت، هه‌فته‌ی چه‌ند جارێک
خۆت بکێشه، نا‌ئومێد مه‌به ئه‌گه‌ر بته‌وێت کێشت هه‌ر داده‌به‌زێت.
۸ـ رۆژانه یه‌ک سه‌عات یان زیاتر بچۆره به‌ر
هه‌تاو:
له نێوان
سه‌عات دەی بەیانی به‌یانی بۆ چواری
عه‌سر.
۹ـ له کۆتایی هه‌فته و پشووه‌کان زیاتر وه‌رزش
بکه:
وێنه‌ی رۆژانی ده‌وام زوو هه‌سته، به خه‌و و
دانیشتن به سه‌ری مه‌به، وه‌ک ڕۆژانی تر خواردن بخۆ نه‌وه‌ک زیاتر.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە