23/02/2024
168 جار خوێنراوەتەوە
پەرى نورى: ژمارەى قوربانییانى ئەنفال لە چەمچەماڵ چەند هێندەى کەسوکاریانە
پەیام
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆنۆمێنتی ئەنفالی قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیەنرا كە توانراوە دوای پێنج ساڵ 172 ڕوفاتی ئەنفال بگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان و دوای یەكلابوونەوەی ناسنامەكان كەسوكاریان سەرپشك دەبن لە دیاریكردنی شوێنی ناشتنیان.
هەروەها ئاماژە بەوەش كرا كە بەهۆی زۆری بێسەوشوێنبوانی ئەنفال پێویستە پرۆسەی وەگرتنی نومونەی خوێن زیاتر بكرێت.
لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردووشدا پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ نزیكەی 400 كەس ئەنجام دراوە.
پەری نوری نوێنەری نووسینگەی خانمی یەكەمی عێراق لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: پێچەوانەى ستانداردەکان لە چەمچەماڵ ژمارەى قوربانییانى ئەنفال چەند هێندەى کەسوکاریانە کە ئێستا نمونەى خوێنیان لێ وەرگیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە