17/02/2024 356 جار خوێنراوەتەوە

ئێران.. پەردە لەسەر دوو سیستەمی نوێی بەرگریی ئاسمانی لادرا

پەیام 

سوپای پاسدارانی ئێران دوو سیستمی نوێی بەرگری ئاسمانی بەناوەكانی "ئارمان" و "ئازەڕەخش" بۆ بەكارهێنان خستە بەردەست و لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە پەردەیان لەسەر لادرا.

كەناڵی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە لە ڕێوڕەسمێكدا، كە محەمەد ڕەزا  ئاشتیانی وەزیری بەرگریی ئێران ئامادەی بوو، پەردە لەسەر دوو دەستكەوتی گەورەی دیكەی پیشەسازی بەرگریی ئێران لابران، كە بریتیین لە هەردوو سیستەمی بەرگریی ئاسمانی "ئارمان" و "ئازەڕەخش".

وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند: "ئارمان" سیستەمێكی بەرگریی مەودای مامناوەند و بەرزە و دەتوانێت ئامانجەكان لە دووری 180 كیلۆمەتر دەستنیشان بكات و لە دووری 120 كیلۆمەتریش ئامانجەكانی بپێكێت.

ڕاشیگەیاندووە: "ئەم سیستەمە بە كەمتر لە سێ خولەك ئامادە دەكرێت و سیستەمێكی متمانەپێكراوە بۆ بەرگریكردن لە وڵات".

ئاشتیانی لەبارەی سیستەمی "ئازەڕەخش"یش ڕایگەیاند كە ئەم سیستەمە، توانای چاودێریكردن و لەناوبردنی ئامانجەكانی هەیە لە بەرزی و نزمیدا بە مەودای 50 كیلۆمەتر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ عومان گەڕایەوە پاكستان

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەست بەدادگاییكردنی بەرپرسانی ڕژێمی پێشووى سووریا کرا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی تایمز: زیاتر لە 600 كەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران کەسێکى بە تۆمەتى ئەندامبوون لە گرووپی چەکدار له‌سێداره‌ دا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ شەش گوندی باشووری لوبنان دەرکرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە شارێكی توركیای هەژاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی لەسەرمان بەردەوام بێت، هێزەکانمان وەڵامیان دەبێت

سەرەتا