02/02/2024
196 جار خوێنراوەتەوە
ئەڵمانیا پێدانی پارەی كاش بە كۆچبەران ڕادەگرێت و كارتی تایبەت دروستدەکات
پەیام
دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پێدانی پارە بە كاش بە كۆچبەران ڕادەگرن و كارتی تایبەتیان بۆ دروست دەكەن، كە ناتوانرێت پارەی لێوە بۆ هیچ لایەنێك یان كەسوكاریان لە وڵاتانی دیكە حەواڵە بكرێت.
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ئەو هەنگاوەیان لە پێناو ئەوە گرتووەتەبەر لەبەرئەوەی زۆركات كۆچبەران پارەكانیان بۆ كەسوكاریان لە وڵاتانی دیكە حەواڵە دەكەن، تاوەكو ببێتە پاڵنەرێك بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی كۆچی نایاسایی.
كۆچبەران دەتوانن لە ڕێگەیەكی تازەی دیكەوە پارە دەفع بكەن، بەڵام لە دەرەوە نا، مەحاڵە بتوانرێت پارە لە كارتێكەوە حەواڵەی كارتێكی دیكە بكرێت.
بڕیارەكەش دوای گفتوگۆ لە نێوان ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكی ویلایەتە فیدراڵییەكان لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023 هات و لە كۆتایی مانگی یەكدا بڕیارەكە لەسەر ئەو بابەتە درا و لە هاوینی ساڵی 2024دا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ستیڤان ویڵ سەرۆكیویلایەیت سەكسۆنیای خوار و وتی: ئەو بڕیارانە ڕێگری لەو كەسانە دەكات كە داوای مافی پەنابەرییان كردووە كە پارە بە كاش بدەن.
بۆریس ڕین ئەركی ویلایەتی هیسن ڕایگەیاند: هەر ویلایەتێك بڕی پارەی كاشی خۆی و كارەكانی دیكەی دیاری دەكات و جەختی كردەوە ئەو هەنگاوە بۆ كەمكردنەوەی پاڵنەرەكانی كۆچی نایاسایی لە ئەڵمانیا گرنگە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە