10/01/2024
210 جار خوێنراوەتەوە
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ بۆ یاریی ئەمشەو
پەیام سپۆرت - مەروان تاڵب
ئەمشەو کاتژمێر 10 بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە ڕیازی
پایتەختی سعودیە، دێربی مەدرید بەڕێوە دەچێت.
هەردوو ڕۆژنامەی ماڕکا و ئاس بەم شێوەیە پێکهاتەی
پێشبینیکراوی هەردوو یانەکەیان بڵاو کردووەتەوە؛
ڕیاڵ مەدرید پشت بە داڕشتەی 4-4-2 دەبەستێت بەم شێوەیە؛
گۆڵپارێز – بە پێی ڕۆژنامەی ماڕکا کێپا،، ڕۆژنامەی ئاس
لۆنین
بەرگریکاران – مێندی، ناچۆ، ڕودیگێر، کارڤاخاڵ
هێڵی ناوەند – کاماڤینگا یان مۆدریچ، کرووس، ڤالڤێردی
ناوەندی هێرشبەر – بێلینگهام
هێرشبەران – ڤینسیۆس، ڕۆدریگۆ
ئەتلەتیکۆ مەدریدیش پشت بە پلانی 5-3-2 دەبەستێت بەم
شێوەیە؛
گۆڵچی – ئۆبلاک
بەرگریکاران – مۆلینا، ساڤیچ، خیمینێز، هێرمۆسۆ، لینۆ
هێڵی ناوەند – دی پاول، کۆکی، لۆرێنتی
هێرشبەران - گریزمان، مۆڕاتا
شایەنی باسە لە مێژوودا هەردوو یانەکە 223 یارییان دژی
یەک ئەنجامداوە؛
114 بردنەوە ڕیاڵ مەدرید، 56 سەرکەوتن ئەتلەتیکۆ مەدرید،
53 یاریی یەکسانبوون
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە