پێش 2 هەفتە 123 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه‌


فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر هێرشی‌ توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات بێنه‌ ده‌نگ‌و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ به‌رگرتن به‌ ماڵوێرانبوونی‌ كوردانی‌ رۆژئاوا.

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌

به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به‌ ھێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان

پاش ئەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان‌و تورکیا کشانەوەو پشتیان لە کوردانی رۆژئاوا کرد بەبەھانەی دروست کردنی ناوچەی ئارام؛ تورکیا دەستی بەھێرش بۆسەر رۆژئاوای كوردستان کرد، کە تا ئێستە چەندین قوربانی و بریندارو ھەزاران ئاوارەی لێکەوتۆتەوە.

پێویستە سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت ھەموو ھەوڵێک بخەنە کار بۆ بەرگرتن بەھەر داگیرکاری و کۆمەڵکوژی و ئاوارەییەکی کوردانی رۆژئاوا.

داواکارین پەرلەمانی کوردستانیش کۆبونەوه‌یەکی خێرا گرێ بدات‌و ئەو لەشکرکێشی و سنوربەزاندنە بۆسه‌ر رۆژئاوا ئیدانە بکات و سەرجەم توانا دبلۆماسیەکانی بەکاربھێنێ بۆ راگرتنی ئەم جەنگە ماڵوێرانکارە.

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان
١٠/١٠/٢٠١٩

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای روسیا چونه‌ نێو كۆبانێ ـوه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك دوكاندار دژی بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ لێیان؛ گردبوونه‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاره‌وانی كه‌لار پرۆژه‌ی پاركینگ له‌ ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست له‌ رۆژئاوای كوردستان؛ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ جموجوڵ و هێڕشه‌كانی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش ته‌وقیفكردنی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی: جه‌نه‌ڕاڵی پایز كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا راگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند

سەرەتا