پێش 2 هەفتە 123 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی: ئاماده‌ین نێوه‌ندگیری بكه‌ین بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌رۆژئاوای كوردستان


په‌یام

سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ هەموو نێوەندگیری‌ و هاوکارییەک بۆ راگرتنی‌ شەڕ و رایدەگەیێنێت بۆ ئەم مەبەستەش لە هەوڵی‌ بەردەوامدایە. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتی‌ و ئەنجوومەنی‌ ئاسایش دەکات رۆڵی‌ خۆیان بۆ راگرتنی‌ شەڕ و گێڕانەوەی‌ ئاشتی‌ بگێڕن.

دەقی‌ پەیامەکە:

هەر لە سەرەتاوە بە وردی‌ چاودێریی‌ دۆخەکە دەکەین و بە دڵگرانی‌ و نیگەرانییەکی‌ قووڵەوە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی‌ ڕۆژهەڵاتی‌ فورات لە سووریا دەڕوانین بەتایبەتی‌ کە گرووپە توندڕەوەکانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سووریا تیایدا بەشدارن. شەڕ، دەرگا بە سەر کوشتار و دەربەدەری‌ و ئاوارەبوونی‌ خەڵکی‌ سڤیل و دروستبوونی‌ ناسەقامگیری‌ لە تەواوی‌ ناوچەکەدا دەکاتەوە و هەڕەشە و مەترسیی‌ سەرهەڵدانەوەی‌ تیرۆریش جددیتر و گەورەتر دەکات.

ئێمە کە لە هەرێمی كوردستان و عێراق قوربانییەكی زۆرمان بۆ تێكشكاندنی تیرۆر داوە و مەینەتییەکانی‌ شەڕمان بینیوە، زۆر بە نیگەرانی‌ و هەستیارییەوە لە ئاڵۆزبوونی دۆخەكە و تێکچوونی‌ ئاسایش و نەمانی‌ سەقامگیری‌ دەڕوانین کە دەرەنجامی‌ چاوەڕواننەکراو و مەترسیداری‌ بۆ ناوچەکە و جیهان لێ دەکەوێـتەوە، بۆیە لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و دروستكردنی ئارامیدا، لە هەوڵی‌ بەردەوامداین و بۆ هەموو نێوانگیری و هاوكارییەك ئامادەین.

شەڕ و پێکدادان تەنیا ئاڵۆزی‌ و پشێوی‌ و مەترسی لە ناوچەکە زیاد دەکات، دەسکەوتەکانی‌ تێکشکاندنی‌ داعش لەناو دەبات و لە بەرژەوەندیی‌ هیچ لایەنێکدا نابێت، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتی‌ و ئەنجومەنی‌ ئاسایش دەکەین چارەسەرێکی‌ دادپەروەرانە بۆ ئایندەی‌ سووریا بدۆزێتەوە بە جۆرێک مافی‌ هەموو پێکهاتەکانی‌ تیادا پارێزراو بێت و بە جددی‌ ڕۆڵی‌ خۆی‌ بۆ ڕاگرتنی‌ شەڕ و گەڕانەوەی‌ سەقامگیری‌ و پاراستنی‌ ئاشتی‌ و دیالۆگ و ڕێگەچارەی‌ سیاسی‌ بگێڕێت و ڕێگە نەدرێت خەڵکی‌ سڤیل دەربەدەر و ئاوارە ببن.

نێچیرڤان بارزانی‌
سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای روسیا چونه‌ نێو كۆبانێ ـوه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك دوكاندار دژی بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ لێیان؛ گردبوونه‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاره‌وانی كه‌لار پرۆژه‌ی پاركینگ له‌ ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست له‌ رۆژئاوای كوردستان؛ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ جموجوڵ و هێڕشه‌كانی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش ته‌وقیفكردنی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی: جه‌نه‌ڕاڵی پایز كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا راگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند

سەرەتا