پێش 2 هەفتە 125 جار خوێنراوەتەوە

ئیمری جان و ساری کۆدەبنەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئیمری جانی ئەڵمانی ئاشکرای دەکات لە ریزەکانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی هەست بە ئاسوودەیی ناکات و دوای تەواو بوونی یاری هەڵبژاردەکانیش لەگەڵ دەستەی ڕاهێنەرانی خانمەپیرەکە کۆدەبێتەوە.

لە لێدوانێکیدا پاش یاری هەڵبژاردەکەی بەرانبەر ئەرجەنتین و یەکسانبوونیان لەو یارییەدا ئیمری جان ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە یانەی یۆڤانتۆس هەست بە ئاسوودەیی ناکات، چونکە بە کەمی دەرفەتی یاریکردنی پێ دەدرێت .

لە بە شێکی دیکەی قسەکانیدا ئیمری جان وتی: وەرزی ڕابردوو زیاتر یاریم دەکرد بە تایبەتی لە یارییە گرنگەکاندا، بەڵام ئەم وەرزە وەک ئەوەی خۆم دەمەوێت یاری ناکات، دوای ئەوەی دەگەڕێمەوە یانەکەم لەگەڵ دەستەی ڕاهینەران و ساریدا کۆدەبمەوە و قسە لەو بارەیەوە دەکەین.

لە کۆتایشدا ئیمری جان سوپاسگوازری خۆی بۆ واکیم لۆڤی ڕاهێنەری ئەڵمانیا نیشاندا و ئاماژەی بەوەکرد هەرچەند ئەو لە یانەکەی دەرفەتی یاریکردنی زۆر کەمە، بەڵام ئەو راهێنەرەی ئەڵمانیا پاڵپشتی دەکات و بانگهێشتی کردووە و بەسەرەکیش یاری پێ کردووە.

جێی ئاماژەیە هاوینی 2018 پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ، ئیمری جان بەبێ بەرانبەر پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کرد، بەڵام لە ئێستادا ماوریزیۆ ساری نایەوێت بە سەرەکی پشت بەو یاریزانەی ئەڵمانیا بپۆشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆڵشایەر وەڵامی کلوپ دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆیمان ئارەزووی وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ جۆری پێکانەکەی سولی بەرگریکاری ئاشکرا کرد

سەرەتا