پێش 2 هەفتە 213 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌ردۆگان: ته‌واوی چه‌كداره‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ناوده‌به‌ین

 

په‌یام

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ یه‌كه‌مین وتاری پاش ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات قسه‌ی كردو شه‌رڤانانی هه‌سه‌ده‌ی به‌ "تیرۆریست" ناوبردو ووتی " له‌ناویان ده‌به‌ین".

سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان له‌ وتارێكیدا كه‌ ده‌یان كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانی باڵای توركیا ئاماده‌بوون و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دا ووتی،

"سوپای تورکیا سەرجەم تیرۆریستان لە ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی لە باکوری سوریا ڕادەماڵێت"

ئەردۆگان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وتی كه‌ "میسر و سعودیە ناتوانن موحاسەبەمان بکەن"، هه‌روه‌ها سعودییەی به‌ بەرپرسیار دانا لە به‌رامبه‌ر کوشتنی هەزاران هاووڵاتیی مەدەنی لە یەمەن.

هه‌روه‌ها وتی: "ژمارەیەکی زۆر پیلانی ناوخۆ و دەرەوە هەبووە لە بەرامبەرمان".

ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانه‌ی جیهان له‌به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ووتی: ئەگەر ئەوروپا بەردەوامبێت لە ناوهێنانی ئۆپراسیۆنەکەمان وەک داگیرکاری، ئاوارەکانیان بۆ دەنێرین.

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌: دەوڵەتانی ناتۆ نابێت بێدەنگبن لە هێرشی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بۆسەر وڵاتێکی سەربە هاوپەیمانی ناتۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌ڵێنی به‌ كورده‌كان نه‌داوه‌ 400 ساڵ بیان پارێزێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانی 4 شارو شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیاری چاكسازی ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانیش ڕه‌تیانكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕوسیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا زیان به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا ده‌گه‌یه‌نێت

سەرەتا