پێش 2 هەفتە 470 جار خوێنراوەتەوە

هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

په‌یام

هۆکاری دەرەکی‎:
1- گۆڕین و ووشکی وەرز بە تایبەت لە زستان و پایز. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ڕادەی شێی هەوا و بەکارهێنانی گەرمکەرەوە کە هەوای ژوورەوە گەرم و ووشک ئەکات.
2- زۆر بەکارهێنانی ماکیاج و ماددە کیمیایەکان و سابوونی ووشکەرەوە.
3-  زۆر خۆشۆردن بە سابوون. بۆ ئەوەی پارێزگاری لە شێداری پێستمان بکەین ئەبێت هەفتەی دوو جار بە سابوون خۆمان بشۆرین و لەوە زیاتر تووشی ووشکبونەوەی پێست ئەبین.
4-  زۆر بەرکەووتنی تیشکی خۆر وگەرمی کە دەبێتە هۆی ووشکبوون و چرچبوونی پێست.
٥- هەستیاری پێست بۆ جل و بەرگ بە تایبەت بۆ خوری.
٦- پەستان بۆ سەر پێست دەبێتە هۆی ووشک بوون و قڵیشان وەکو قڵیشانی پاژنە پێی.

هۆکاری ناوەکی:
۱-بوونی نەخۆشی ئیکزیما و سەدەف و دەردەماسی و شەکرە و ڕەبوو.
۲- کەم خواردنەوەی ئاو و کەمی ئاو لە لەش بە هۆی سکچوون و ناتەواوی ڕیخۆڵە.
۳- بەتەمەندا چوون.
٤- بەکارهێنانی چارەسەر و دەرمان بۆ نەخۆشی .
٥- بوونی نەخۆشی دەرونی و وەسواسی پاکوخاوێنی کە دەبێتە هۆی زۆر خۆشۆردن و دەست شۆردن ‎.

ماک و کێشەکانی چین؟‎
۱- لەگەڵ ووشک بوونی پێست خوران و سووربونەوە و هەستیاری نەخۆشیەکانی پێست زیاد دەکات بە تایبەتی دێرمەتایتس و ئەکزیما.
۲- چرچ و لۆچی پێست زووتر درووست دەبێت.
۳- تووشی هەوکردنی بەکتریای پێست دەبێت.

دکتۆر شادیار ئەکرەم حەمەلاو
پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    چه‌ند زانیارییه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر مار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خواردەمەنیە بەسوودەكان بۆ جگه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن خۆراكه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین، كه‌ ئاوسان له‌سكدا دروست نه‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی زیاترله‌ 2 هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌ چین، وه‌رده‌گرێته‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیارترین 10 شاری پڕ مه‌ترسی له‌ جیهاندا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جوانکاری لووت .. پێداویستی یاخود چاولێکەری ؟؟

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی وشك بوونی پێست؟

  • پێش 2 هەفتە

    ژیانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید

سەرەتا