پێش 2 هەفتە 226 جار خوێنراوەتەوە

سکالۆنی لە بارەی یارییەکەیان بەرانبەر ئەڵمانیا دەدویت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

 

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێیوایە یاریزانەکانی لە گێمی دووەمدا ئاستێکی بەرزیان نیشانداوە و بە ئایندەی یاریزانەکانیشی گەش بینە.

پاش یەکسانبوونەکەیان بەرانبەر ئەڵمانیا، سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین وتی: گێمی یەکەم ئاستمان خراپ بوو، چەند هەڵەیەکی زۆرمان ئەنجام دا و باجەکەشی ئەوە بوو دوو گۆڵمان لەسەر تۆمار کراو و هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بەهێز بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی تانگۆ ئاماژەی بەوەکرد کە لە گێمی دووەمدا بە شێوەیەکی باشتر بە تۆپەوە مامەڵەیان کردووە و زیاتر لەسەر خۆبوون ئەمەش هۆکار بووە تا ئەوەی لەو گێمەدا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.

لە کۆتایشدا سکالۆنی وتی: گێمی دووەممان باشترین گێم بووە لە ماوەیەکەی زۆری ڕابردوودا، چونکە بەرامبەرەکەشمان زۆر ڕێکخراو بوو، وەک یارییەکەش تەواو ئاڵۆز بوو، بەڵام لە نێوان گێمەکاندا گۆڕانکاری سەرکەوتوومان ئەنجام دا، لە داهاتووشدا دەتوانین کێشە بۆ ڕکابەرەکانمان دروست بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانچستەر یونایتد چاوی لە ئەستێرەیەکی دیکەی لیستەر سیتییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یانەکی ئیتاڵیا: دەرگامان بە ڕووی ئیبراهیمۆڤیچدا کراوەیەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کلاسیکۆ دواناخرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بەرانبەر سلاڤیا براگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواین زانیاری لە بارەی گەڕانەوەی سەلاح بۆ یاریگاکان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زیدان لە بارەی چارەنووسیەوە قسەی خۆی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕامۆس خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی دۆڕتمۆند بگوازێتەوە

سەرەتا