پێش 2 هەفتە 123 جار خوێنراوەتەوە

سوپای توركیا بۆردومانی كۆبانێ ده‌كات


په‌یام

دوێنێ 9ـی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2019 سوپای‌ توركیا هێرشی‌ سه‌ربازی‌ بۆسه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكردو ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ به‌رفراوانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاو كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌‌و چه‌ندین وڵاتانی‌ تر ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ توركیایان كردو هاوكات كۆشی‌ سپی‌ ئه‌مریكا راگه‌یه‌نراوێكی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكای‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ توركیا بكات، وتی‌ پشتیوانی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ توركیا ناكه‌ن‌و به‌ بیرۆكه‌یه‌كی‌ خراپی‌ ده‌زانن.

دوێنێ سوپای توركیا به‌ مه‌به‌ستی پێشڕه‌وی به‌ره‌و سه‌رێ كانی جوڵه‌ی به‌ هێزه‌كانی كردو هێرشی‌ زه‌مینی‌ بۆ رۆژ ئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام له‌ باكووری سه‌رێ كانی و له‌ كۆبانێ‌و گرێ سپی‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) روبه‌روویان بوونه‌وه‌و چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای‌ توركیایان تێكشكاند.

فەرماندەكەی ھەسەدە ووتیشی‌، به‌ هۆی ئه‌و زه‌بره‌ی به‌ر سوپای توركیا كه‌وتووه‌، جوڵه‌ی سوپاكه‌ بۆ پێشه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ پێنج سه‌ربازیان كوژراون.

هاوكات ناوەندی ھەماھەنگی و ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، سێ شەرڤان و پێنج ھاووڵاتی سڤیل شەھید بوونە و دەیان كەسی دیكەش بریندارن.

هه‌روه‌ها بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، سوپای تورکیا دەستی‌ کردووە بە تۆپباران کردنی‌ شاری سەرێ کانێ لە پارێزگای حەسەکە و چەند گوندێکی‌ نزیک کۆبانێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای روسیا چونه‌ نێو كۆبانێ ـوه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك دوكاندار دژی بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ لێیان؛ گردبوونه‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاره‌وانی كه‌لار پرۆژه‌ی پاركینگ له‌ ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست له‌ رۆژئاوای كوردستان؛ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ جموجوڵ و هێڕشه‌كانی

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش ته‌وقیفكردنی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی: جه‌نه‌ڕاڵی پایز كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا راگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند

سەرەتا