17/12/2023 620 جار خوێنراوەتەوە

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی ئەمشەو

پەیام سپۆڕت 

وا بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر 11:00 بە کاتی کوردستان یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ڤیاریال بکات.

 ئەگەر یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا بەشێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا دەگرێت، تاکو ئەنجامی یارییەکەی جیرۆنا دەردەکەوێت، کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕووبەڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێتەوە

زۆرێک لە ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید بەهۆی پێکانەوە بۆ ئەم یارییە ئامادە نابن، لەوانە؛ تیبۆ کۆرتوا، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئیدەر میلیتاو، دانی کارڤاخال و ئاردا گولەر
لە کاتێکدا لیستی یاریزانەکانی یانەی شاهانە گەڕانەوەی ئۆریلیان چوامینی بەخۆیەوە بینی، کە ماوەیەک بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڤیاریال
گۆڵپارێز: کێپا
هێڵی بەرگری: مێندی، ڕودیگێر، ئالابا، ڤاسکوێز
هێڵی ناوەڕاست: ڤاڵڤێردی، کرۆس، مۆدریچ.
هێڵی هێرشبەری: بێلینگهام، ڕۆدریگۆ، خۆسێلۆ


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 2 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 2 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 2 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • پێش 3 هەفتە

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

سەرەتا