12/12/2023 184 جار خوێنراوەتەوە

مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات

پەیام

شاندێكی مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی دادگەری بەسەرپەرشتی م.مەروان گەڵاڵی بەپرسی مەڵبەند و كارگێرانی مەڵبەند سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان كرد و لەوێش لەلایەن كاك هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشوازی كران .

لە دانیشتنەكەدا باس لەو ڕووداوەی شەوی هەینی لەسەر شەممەیان كرد كە لە سۆران ڕوودایدا بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە باڵەخانەیەك 14 هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا.

شاندنی مەڵبەند داوایان لە بەرپرسی ئیدارەكە كرد هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی كارەساتی هاوشێوە لە سۆران دوبارە نەبێتەوە و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و رزگاركردن بگرنەبەر  داواشیان كرد هەر كەسێك لەم رووداوە كەمتەر خەم بوبێ لێ پێچینەوەی لەگەڵ بكرێ، هەروەها داواشیان كرد كەسوكاری قوربانیان   پێویستە قەرەبوو بكرێنەوە.

هاوكات سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش خۆشاڵی خۆیان بۆ ئەو سەردانەی مەڵبەندی كۆمەڵ دەربڕی سوپاسی هاوخەمیان كرد و ڕایگەیاند: لێژنە پێك هێنراوە هەركەسێك كەمتەر خەم بێت لێپێچینەوەی جدیان لەگەڵ دەكرێ و بەدواداچونیش بۆ سەرجەم باڵەخانەكانی سۆران دەكرێت و لە ئێستا بەنزینخانەكانی ناوشارمان داخستوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر سەردانی سه‌ركونسوڵی ئێرانى له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵ لیستی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ند كرد

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمەڵى دادگەری: لەكات و شوێنی دیاریكراودا كۆنگرە دەبەستین

  • پێش 4 هەفتە

    كۆمەڵ: هیوادارین عێراق و هەرێم دووربێ لە پریشكی ئاگری شەڕ

  • پێش 4 هەفتە

    یانزە ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی، پێشەوای كۆمەڵ تێپەڕی

  • پێش 4 هەفتە

    بە ئامانجى پتەوكردنی برایەتی، مەڵبەندی چەمچەماڵى كۆمەڵ مەڕاسمى جەژنە پیرۆزەى ڕێكخست

  • 31/05/2025

    بەرپرسانی كۆمەڵ: حزبەكە سەرجەم ئەو گۆڕانگارییانە ئەنجام دەدات كە لە خەڵكی نزیك دەكاتەوە

  • 31/05/2025

    بە ئامانجى گەورەكردنی پڕۆژەی ئیسلامیی 24 ساڵ لەمەوبەر لە هەرێم كۆمەڵ ڕاگەیەنرا

سەرەتا