پێش 2 هەفتە 194 جار خوێنراوەتەوە

روحانی: توركیا مافی خۆیه‌تی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كانی بڕه‌وێنێته‌وه‌

 

سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی توركیا بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند حكوومه‌تی توركیا نیگه‌رانی هه‌یه‌ له‌باره‌ی سنووره‌كانی باشووری و مافی‌ خۆیه‌تی نیگه‌ران بێت.
رۆحانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ له‌ تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند ده‌بێت نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی سنووره‌كانی بڕه‌وێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت ڕێگای دروست هه‌ڵبژێرێت.
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای له‌ توركیا كرد دووباره‌ چاو به‌ بابه‌ته‌كه‌دا بخشێنێته‌وه‌ و وریابێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و رێگه‌یه‌ی هه‌ڵیبژاردووه‌ سوودی نییه‌ بۆ توركیا و سووریا و ناوچه‌كه‌.
رۆحانی باسی له‌وه‌شكرد كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ سووریا خۆرهه‌ڵاتی فورات نییه‌، به‌ڵكو ئیدلب-ه‌، به‌ پێویستیشی زانی ئارامی له‌و وڵاته‌دا ده‌سته‌به‌ر ببێت و په‌نابه‌ران به‌خێرایی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر ماڵ و حاڵیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت ده‌كرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌ڵێنی به‌ كورده‌كان نه‌داوه‌ 400 ساڵ بیان پارێزێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. سه‌رۆك شاره‌وانی 4 شارو شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیاری چاكسازی ده‌ركرد، خۆپیشانده‌رانیش ڕه‌تیانكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌گه‌ڵ كورده‌كان ناوچه‌ی نوێ له‌سوریا ده‌ستنیشانده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێندرێنه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای عێراق ده‌كرێن

سەرەتا