پێش 2 هەفتە 154 جار خوێنراوەتەوە

هه‌سه‌ده‌ داوا له‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ناوچه‌ی دژه‌ فڕین بسه‌پێنن


په‌یام

کاردانەوەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لە هەریەکە لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگەیەنن.

لە تویتێکدا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هاوئاهەنگی هەسەدە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەستێت.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ توركیا له‌شكركێشی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاندو هاوکات، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا  فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندی سەربازیی سەرێکانیێیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد و فرۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی گوند و ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای کوردستان و تورکیا.

سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ''ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی لە باکووری سووریا لە لایەن سوپای تورکیا دەستیپێکرد".

ئەردۆغان ووتیشی "ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و راڕه‌وی تیرۆره‌ی كه‌ هه‌وڵده‌درێت له‌ باشووری سنووره‌كانمان دروست بكرێت، له‌ناوبه‌رین و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ببه‌ینه‌ ناوچه‌كه‌".

سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاند: ''لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-یەوە لەو ناوچە ئارامەی دروستی دەکەین تیایدا پەنابەرانی سووریا دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای روسیا چونه‌ نێو كۆبانێ ـوه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك دوكاندار دژی بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ لێیان؛ گردبوونه‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاره‌وانی كه‌لار پرۆژه‌ی پاركینگ له‌ ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست له‌ رۆژئاوای كوردستان؛ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ جموجوڵ و هێڕشه‌كانی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش ته‌وقیفكردنی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پۆلیسی سلێمانی: جه‌نه‌ڕاڵی پایز كۆتایی به‌ژیانی‌ خۆیهێناوه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا راگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند

سەرەتا